هەواڵ

لەهەولێر خوێندكارێك دوو مامۆستای كوشت و پاسەوانێكی زانكۆی سەڵاحەدینیشی برینداركرد

Mic
2022-06-28

خوێندكارێكی زانكۆ لەهەولێر تەقە لەڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین دەكات و برینداری دەكات پاش برینداربوونیشی گیانی لەدەستدا هەر بەهۆی ڕووداوەكەش كارمەندێكی پرسگەی زانكۆی سەڵاحەدین گیانی لەدەستدا، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر  دەڵێت لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستیپێكردووە، پێش تەقەكردن لەزانكۆكەش ئەو تۆمەتبارە چووەتە سەر ماڵی مامۆستایەكەی زانكۆ  و پاش رفاندنی كوشتوویەتی، تەرمەكەش پاش چەند كاتژمێرێك دۆزراوەتەوە.
لەبارەی ڕووداوەكە،   د كامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر، رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ خوێندكارێكی زانكۆی سۆران تەقەی لە د.كاوان ئیسماعیل گەردی، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەدین كردووە و پاسەوانێكی كۆلێژەكەشی بریندار كردووە، هەردوو بریندارەكە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە .
  سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین وتیشی:  كێشەكە بەهۆی گواستنەوە بووە و ئەو خوێندكارە چەند جارێك داوای گواستنەوەی كردووە.
 بەپێی زانیاریەكان راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین گولـلەیەك بەر سەری و گوللەیەكیش بەر سنگی كەوتووە، ئەو كەسەشی لە پرسگە گوللەی بەركەوتووە، پاسەوان بووە و یەك گوللە بەر سنگی كەوتووە، تۆمەتبارەكەش دوای هێرشەكە هەڵاتووە، هەر بەپێی زانیاریەكانیش ئەو خوێندكارە كوڕی بەرپرسێكی باڵای هەرێمی كوردستانە.
 سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكەش، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین دەڵێت: كێشەكە بەهۆی گواستنەوە بووە و ئەو خوێندكارە چەند جارێك داوای گواستنەوەی كردووە.
لەلایەن خۆشیەوە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەمایكی وت:  بكوژەكە دەستگیركراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.
هەر بەپێی زانیاریەكان ئەو كەسەی تەقەی لە راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین كردووە، پێشتر كێشەی لەگەڵ مامۆستایەكی دیكە هەبووە پێش تەقەكردن لەزانكۆكەش ئەو تۆمەتبارە چووەتە سەر ماڵی مامۆستاكە و  كوشتوویەتی، تەرمەكەش پاش چەند كاتژمێرێك دۆزراوەتەوە، ئەو خوێندكارە دوو مامۆستای بەوە تۆمەتبار كردووە كە لەزانكۆى سؤران دەریان كردووە، بڕیاربووە ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی كردنیان بەڕێوەبچێت.

هۆکاری کوشتنی ئەو مامۆستایەی کۆلێژی ئەندازیاری و تەقەکردن لە راگری کۆلێژی یاسا و پاسەوانێکی کۆلێژەکە بەمشێوەیەیە بووە:
هاوسةرى د.ئیدریس عیزەت حەمەخان ناوی نیشتمانە و لە زانکۆی سۆران مامۆستایە. پێشتر لەگەڵ تۆمەتباری رووداوەکە [ ئ.م.ق] لەسەر گواستنەوەی لە زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی سەلاحەدین کێشەیان هەبووە و بووەتە دەمەقاڵێیان. دواتر هاوسةرى د.ئیدریس سکاڵای لەسەر ئەو خوێندکارە تۆمارکردووە و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دادگاییکردنەکەیان بووە. بەڵام بەر لە دادگاییکردنەکە تۆمەتبارە چووەتە ماڵی د. ئیدریس و تەقەی لێکردووە و ئەویش رایکردووە پاشان لە ماڵی دراوسێکەیان کوشتوویەتی. 
دوای ئەو رووداوە تۆمەتبارەکە دەچێتە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و تەقە لە د. کاوان و پاسەوانێکی کۆلێژەکە دەکات و برینداریان دەکات.
هەر سەبارەت بەڕووداوەكە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبار پێشتریش پێشینەی تاوانی هەبووە و كەسێكی ناسراوە.
 لەلایەكی دیكەوە شەوی رابردوو پۆلیسیك كە لە گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەوامدەكات، لەكاتی ئەركەكەیدا خۆی كوشت.
تائێستا بەرپرسانی گرتوخانەكەو بەڕێوەبورایەتی پۆلیسی هەولێر هیچ روونكردنەوە و زانیارییەكیان لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكردووەتەوەو ئامادەش نین لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوە بدەن.


More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.