تەندروستی

وەزیری تەندروستی: دۆخی تەندروستی هەرێم لەعێراق باشترە

Mic
2022-07-27

ئەڵمانیا لەسلێمانی نەخۆشخانەیەكی كردەوە كە یەكێكە لەو پێنج نەخۆشخانەیەی ئەو وڵاتە لەعێراق كردوویەتیەوە، وەزیری تەندروستیش دەڵێت دۆخی تەندروستی هەرێم لەناوەڕاست و خوارووی عێراق باشترە، سەبارەت بە نەبوونی دەرمان لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی وەزیری تەندروستی هەرێم كێشەكەی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی پارەی نەختینە لەبانكەكان.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: دامودەزگاكان لەسلێمانی توانییان بەزوویی زەوی بۆ نەخۆشخانەكە دابین بكەن، ئەم نەخۆشخانەیە دەتوانێت سودی زۆری بۆ سلێمانی هەبێت.
دوای هەڤاڵ ئەبوبەكر، كونسوڵی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند:لەچەند مانگی رابردوودا چەند جارێك سەردانی سلێمانیم كردووە، نەخۆشخانەكە تایبەتە بە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و كۆرۆنا، لەساڵی 2020 حكومەتی عێراقی هانای بۆ ئەڵمانیا هێنا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بۆیە بڕیاردرا 24 ملیۆن یۆرۆ دابین بكرێت بۆ كردنەوەی پێنج بنكەی تەندروستی لەعێراق.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانی لەسلێمانی رایگەیاند: ئێستا لە شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆناداین بەڵام خۆشبەختانە مردن بە كۆرۆنا زۆر كەمە و دەتوانین بڵێین بەشێوەیەكی بەرچاو مەترسی نەماوە.
د.سامان بەرزنجی وتی: نزیكەی 40 ی نەخۆشەكانی شێرپەنجە لەهەرێمی كوردستان لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە هاتوون، شێرپەنجە ئەركی قورسە لەدەوڵەمەندترین وڵاتی دنیا رێكخراوەكانی خێرخوازی پشتیوانی دەكەن.

سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو: مانگی رابردوو شاندێكی باڵامان لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق كۆبووینەوە، وتی سەرسامین بە چارەسەری شێرپەنجە لەهەرێمی كوردستان و بەپێویستی زانی كە ئەوانیش سندوقی هاوكاری شێرپەنجە دروست بكەن، ئێمە دۆخمان لەناوەڕاست و خوارووی عێراق باشترە.
وەزیری تەندروستی سەبارەت بە كێشەی نەمانی دەرمان لەسلێمانی وتی: بەردەوامین لەهەوڵەكانمان لەوەزارەتی دارایی كێشەكە لەنەبوونی پارەی نەختینەیە نەك بڕینی بودجە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی وەزیری داراییم كرد بەڵێنی داوە هاوكاری و ئاسانكاری بكات بۆ دابینكردنی نەختینە لەبانكەكان ئومێدمان زۆرە چارەسەری بكەن،بودجەی دەرمان بەگشتی لەهەرێمی كوردستان زیادكراوە بۆ حەوت ملیار دینار پێشتر شەش ملیار دیناربوو، پێنج ملیاری نەختینە دەدرێتە بانكەكان بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.