لە ڕۆژی 22ی تەمموزەوە پێنج دەستگیركراوی بادینان مانگرتنی تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاند، بەڵام هیچ تیمێكی تەندروستی ئامادەنەبووە بچێتە زیندانەكە كە چاكسازی گەورانی هەولێرە.
شەوی ڕابردووش بەهۆی كاریگەریی مانگرتنەكەوە یەكێك لە مانگرتووەكان بەناوی نێچیرڤان بەدیع دۆخی تەندروستیی تێكچووە و تووشی خوێنبەربوون بووە، پاش ئەوەی دادگای هەولێر بڕیاری ئازادكردنی بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینانی دەركرد و بەپێی بریارەكە دەبوایە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئازاد بكرانایە، بەڵام بەبێ بوونی هیچ بیانوییەك بڕیارەكە ڕاگیراوە، لە بەرامبەردا لە ڕۆژی 22ی تەمموزەوە نزیكەی 60 لە دەستگیركراوانی بادینان، مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە تا مردن ڕاگەیاند.
لە سەرەتادا ھەریەكە لە یوسف شەریف، مەحمود ناجی، كۆڤان تاریق جوبرائیل، ئەمجەد یوسف و نێچیرڤان حاجی، مانگرتنیان ڕاگەیاند، دواتر ژمارەی مانگرتوان بەرزبووەوە بۆ 60 كەس، لە ئێستادا تەندروستی بەشێك لە مانگرتووەكان بەرەو خراپیی دەڕوات و مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
شەوی ڕابردوو تەندروستی نێچیرڤان بەدیع، كە خەڵكی شیلادزێیە بەهۆی برسێتیی زۆرەوە تووشی خوێنەبەربوون و لوت پژان بووە، بەڵام ڕەتی كردووەتەوە مانگرتن بشكێنێت و هیچ تیمێكی تەندروستیش سەردانی مانگرتوانی نەكردووە.
هەموو ڕۆژانێكی یەكشەممە دەستگیركراوانی بادینان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر ڕێگەیان پێ دەدرێت بڕۆنە حەوشەی زیندانەكە، بەڵام دەستگیركراوە مانگرتووەكان ئەوەشیان ڕەتكردووەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، موونا یاقوو، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی ڕاسپاردووە بە سەرپرشتی ئەندامێكی دەستەكەیان بەناوی سلێمان موحسین سندی، سەردانی مانگرتووانی بادینان بكەن و لە تەندروستیان بكۆڵنەوە.
زیندانیانی بادینان ژمارەیەكی زۆریان چاوەڕێی ئازادكردن لەكاتێكدا بەپێی یاسا و ئەو حوكمەی لەزیندان بەسەریان بردووە دەبوو زۆرێكیان ئازاد بكرێن، بەڵام بەوتەی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی داواكاری گشتی پاشگەزبووەتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.