دەستەی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتی ھەرێم و تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان، لە بارەی ئازادكردنی گیراوانی بادینان كۆدەبنەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ ئەوە ئاشكرابوو كە یەكێك لەگیراوانی بادینان بەهۆی مانگرتنەوە دۆخی تەندروستی تێكچووە.
دەستگیركراوانی باینان بەھۆی مانگرتنیان لە زیندان، رەوشی تەندروستییان تێكچووە و بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینانیش بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: بە مەبەستی ئازادكردنی بە مەرجی دەستگیركراوان لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی داواكاری گشتی و دەستەی مافی مرۆڤ ئەنجام دەدەین و چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری دڵخۆشكەر لە بارەی ئازاد كردنیانەوە بدرێت.
لە ڕۆژی 22ی تەمموزەوە پێنج دەستگیركراوی بادینان مانگرتنی تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاند، دووشەو لەمەوبەر بەهۆی كاریگەریی مانگرتنەكەوە یەكێك لە مانگرتووەكان بەناوی نێچیرڤان بەدیع دۆخی تەندروستیی تێكچووە و تووشی خوێنبەربوون بووە.
پاش ئەوەی دادگای هەولێر بڕیاری ئازادكردنی بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینانی دەركرد و بەپێی بریارەكە دەبوایە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئازاد بكرانایە، بەڵام بەبێ بوونی هیچ بیانوییەك بڕیارەكە ڕاگیراوە، لە بەرامبەردا لە ڕۆژی 22ی تەمموزەوە نزیكەی 60 لە دەستگیركراوانی بادینان، مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە تا مردن ڕاگەیاندووە.
لە سەرەتادا ھەریەكە لە یوسف شەریف، مەحمود ناجی، كۆڤان تاریق جوبرائیل، ئەمجەد یوسف و نێچیرڤان حاجی، مانگرتنیان ڕاگەیاند، دواتر ژمارەی مانگرتوان بەرزبووەوە بۆ 60 كەس، لە ئێستادا تەندروستی بەشێك لە مانگرتووەكان بەرەو خراپیی دەڕوات و مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
هەموو ڕۆژانێكی یەكشەممە دەستگیركراوانی بادینان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر ڕێگەیان پێ دەدرێت بڕۆنە حەوشەی زیندانەكە، بەڵام دەستگیركراوە مانگرتووەكان ئەوەشیان ڕەتكردووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ، ھەریەك لە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆیان كرد لەبارەی پرسی ئازادكردنی مەرجدار.
مونا یاقو، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ھەرسێ لایان كۆك بوون لەسەر ئەوەی، بە ھیچ شێوەیەك كاركردن بە ئازادكردنی مەرجدار ڕاناگیرێت، بە مەرجێك مەرجە یاساییەكان بیگرێتەوە.
سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ وتیشی: ھەر كەسێك خۆی بە شایانی بزانێت بە پێی ئەو تەسەلسولەی لە یاسادا ھاتوە، داواكاری پێشكەش بكات، داواكاری گشتی ڕای خۆی دەڵێت و پاشان ئەنجومەنی دادوەری بڕیاری خۆی دەدات، پاش ئەوەی بە جودا تەماشای ھەر یەك لە كەیسەكان دەكەن.
زیندانیانی بادینان ژمارەیەكی زۆریان چاوەڕێی ئازادكردن لەكاتێكدا بەپێی یاسا و ئەو حوكمەی لەزیندان بەسەریان بردووە دەبوو زۆرێكیان ئازاد بكرێن، بەڵام بەوتەی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی داواكاری گشتی پاشگەزبووەتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.