هەواڵ

پلانێكی نادیار و یەكلاكەرەوە، سەدر دەیەوێت هەیكەلی سیاسی عێراق بگۆڕێت

Mic
2022-08-01

لەكاتێكدا دۆخی عێراق بەخێرایی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، سەرچاوەیەك لەرەوتی سەدر پلانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتەكە ئاشكرادەكات كە یەكلایی كەرەوەیە بۆ دۆخی سیاسی عێراق، وەك ئەو سەرچاوەیە دەڵێت موقتەدا سەدر دەیەوێت دووبارە هەیكەلی سیستەمی سیاسی عێراق دروستبكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی رەوتی سەدر بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وتووە: تائێستا نازانرێت موقتەدا سەدر بەوردی دەیەوێـت چی بكات بەڵام ئەوە ڕوونە كە دەیەوێت سیستەمی سیاسی عێراق بگۆڕێت.
وەك سەرچاوەكە دەڵێت: سەدر و رەوتەكە نایانەوێت سیستەمی سیاسی ئێستا كەلەسەر بنەمای رێككەوتنی سیاسییە بەردەوام بێت كە بەوتەی ئەوان هیچ سودێكی نەماوە.
سەرچاوەكە زانیاری زیاتری ئاشكراكردووە و باس لەوەشدەكات موقتەدا سەدر دەیەوێت سیستەمی عێراق لەپەرلەمانییەوە بگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی.
بەڵام بەوتەی سەرچاوەكە ئەو هەنگاوەی موقتەدا سەدر دەیەوێت بینێت بەئاسانی ناچێتەسەر و لەبەردەمیدا ئاستەنگی زۆر هەیە و تاڕادەیەكیش ئەستەمە، بەتایبەت كە لایەنە هەرێمیەكان بەتایبەت ئێران ئەو هەنگاوە پەسەند ناكەن، جگە لەوەی هەموو شیعەكانیش لەسەری كۆك نین.
سەرچاوە نزیكەكەی سەدر باسی لەوەشكردووە یەكێكی دیكە لەئاستەنگەكان ئەوەیە مەرجەعیەت لە نەجەف و زۆربەی هێزە سیاسیەكانی عێراق لەگەڵ هەنگاوەكەی سەدردا نین، چونكە سیستەمی سیاسی ئێستای عێراق لەگەڵ بەرژەوەندییە حزبیەكانیان دەگونجێت، جگە لە ئاڵنگارییە دەستوریی و یاساییەكان.
دۆخی عێراق كاتێك ئاڵۆزبوو كە رۆژی شەممە لایەنگرانی موقتەدا سەدر چوونە ناوچەی سەوزی بەغدا و پاش ماوەیەك لەبەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان و برینداربوونی زیاتر لە 100 كەس، توانییان بگەنە بینای پەرلەمانی عێراق و لەناویدا بمێننەوە، هۆكاری ناڕەزایەتیەكەشیان بەوتەی خۆیان كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانییە لەلایەن هەماهەنگی شیعەكانەوە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، لەهەنگاوێكی نوێشدا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەنگاوەكەی موقتەدا سەدر هەماهەنگی شیعەكان داوای لەلایەنگرانی كرد خۆپیشاندان دەستپێبكەن و رێگربن لەدەستبەسەرداگرتنی بارەگا حكومی و دەستورییەكان.
لە 10 ی ئۆكتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، بەڵام 10 مانگ زیاتر بەسەر هەڵبژاردنەكەدا تێپەڕیوە و تائێستا لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون، بەهۆیەوە وڵات تووشی قەیرانێكی قوڵ بووەتەوە و رەوتی سەدر و لایەنەكانی شیعە نزیكن لەوەی پێكدابدەن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.