نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەسەر رێگەی "قائید" لەنێوان چوارقوڕنە و رانیە ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەوھۆیەش دوو كەس بریندار بوون، رێكخراوێكی ئەمریكیش دەڵێت بۆردوومانەكە توركیا ئەنجامیداوە و یەكێك لەبریندارەكان دیار نەماوە.
كاتژمێر11 و 30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی "قائید" كە رێگەیەكی سەربازی سەردەمی رژێمی بەعسە، درۆنێك ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج، بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری لاندكروزەر بوە و بەھۆی بۆردومانەكەوە دوو كەس بریندار بوون و تائێستا لایەنە فەرمیەكانی ئیدارەی راپەرین لایەنی ئەنجامدەر و بەئامانجگیراویان ئاشكرا نەكردووە.
لەبارەی بۆردومانەكەوە تیمی كوردستانی عێراقی سی پی تی ڕایگەیاند: لە بۆردوومانەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕانیە كە توركیا ئەنجامی داوە، هاوڵاتییەك بە سەختی بریندارە و برینداری تریش هەیە.
تیمی كوردستانی عێراقی سی پی تی ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە بۆردوومانەكەی توركیادا بۆسەر ئۆتۆمبێلێكیی جۆری لاندكروزەر لەسەر ڕێگای نێوان چوارقوڕنە-ڕانیە، پیاوێكی تەمەن 52 ساڵ بەسەختی برینداربووە .
سی پی تی دەشڵێت: بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەكان، لەو بۆردومانەدا بریندارێكی تریش لە ئۆتۆمبێلەكەدا ھەبووە بەڵام لە ئێستادا نادیارە.
لەبارەی ناسنامەی قوربانییەكانەوە ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەشكردووە: ناو و ناسنامەی قوربانییەكان تا ئێستا بەتەواوی ئاشكرا نەكراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ جارێكی تر بنكەی سەربازی توركیا لە ناحیەی بامەڕنێ لە سنوری ئامێدی كرایە ئامانج، لە ئەمساڵیشدا ئەوە پێنجەم جارە ئەو بنكە سەربازییە دەكرێتە ئامانج، بنكە سەربازییەكە بە تۆپھاوێژ كراوەتە ئامانج و تا ئێستا رێگە نەدراوە زیانەكانی ئاشكرا بكرێت.
لە بەرامبەر بۆردومانكردن و لەشكركێشی بۆ سەر خاكی ھەرێم لە لایەن توركیاوە، لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین جار بنكە سەربازییەكانی توركیا لە ناحیەی بامەڕنێ و ناحیەی سیرێ لە ئامێدی و بنكەی سەربازی توركیا لە ناحیەی زێلكان لە موسڵ كراوەتە ئامانج، توركیاش لەماوەی ئەمساڵدا چەندین جار ئۆتۆمبێلی پەكەكە و هاوڵاتیانی مەدەنیشی كردووەتە ئامانج، 20 ی مانگی رابردووش سەیرانگای پەرەخی لەسنووری ناحیەی دەركار لەپارێزگای دهۆك كردە ئامانج و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و 33 كەسیش برینداربوون، ڕووداوەكەش كاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.