جارێكی دیكە ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە ناوی كەوتەوە ناو ناوان، دوای ئەوەی ماوەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا هێندە جێگەی باس نەبوو بەشێوەیەك كەس زانیاری لەبارەی بڵاونەدەكردەوە، بەڵام دوێنێ جارێكی دیكە ناوی كەوتەوە ناو میدیاكان كاتێك ئەمریكا كوشتنی لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەئەفغانستان ڕاگەیاند.
بەوتەی هەواڵگری ئەمریكا ئەیمەن زەواهیری كۆتایی هەفتەی رابردوو لەهێرشی فڕۆكەی بێ فرۆكەوان لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا لەئەفغانستان كوژراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا، ئەیمەن زەواهیری تەمەنی 71 ساڵی تێپەڕاندووە، لەكاتی كوشتنەكەشیدا بەوتەی هەواڵگری ئەمریكا هیچ كەسێكی مەدەنی نەكوژراوە.
ئەیمەن زەواهیری كێیە؟
ئەیمەن زەواهیری لە ساڵی 1951 لەمیسر لەدایكبووە و لەخێزانێكی مامناوەند بووە و خێزانەكەی چەند كیلۆمەترێك لەخوارووی قاهیرەی پایتەخت ژیاون و زەواهیری ژیانێكی سادەی هەبووە لەگەڵ خێزانەكەیدا.
ئەوانەی لەژیانی زەواهیری شارەزان دەڵێن نیشانەكانی توندڕەوی هەر لە گەنجێتییەوە لەو كەسەدا دەركەوتووە، هەر لە تەمەنی گەنجیشدا رێكخراوێكی توندڕەوی دامەزراندووە و بەڵێنیداوە كار بۆ روخاندنی حكومەت و دروستكردنی حكومەتێكی ئیسلامی بكات.
هەرچەندە توندڕەویەكەی زاڵ بووە بەسەریدا، بەڵام ئەیمەن زەواهیری بڕیاریداوە خوێندنەكەی تەواو بكات، بۆیە پەیوەندی بە زانكۆی قاهیرەوە كردووە و بەشی پزیشكی هەڵبژاردووە و پسپۆری لەجەراحی پەیداكردووە، بەڵام بەنهێنی هەر سەرقاڵی چالاكییە سیاسی و ئاینیەكانی بووە.
لەساڵی 1974 بەشی پزیشكی تەواوكردووە و چەند ساڵێك لەبواری پزیشكی كاریكردووە، لەساڵی 1980 بۆ 1981 یش لەرێكخراوێكی خێرخوازی لەپاكستان كاریكردووە، ئەوكەسانەی چارەسەر كردووە كە لەشەڕی ئەفغانستان بریندار دەبوون، لەكاتی شەڕی روسیا و ئەفغانیەكانیش چەند جارێك چووەتە ئەفغانستان.
كاتێك لەساڵی 1981 دەگەڕێتەوە بۆ میسر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بەتۆمەتی دەستهەبوونی لەكوشتنی ئەنوەر سادات سەرۆكی ئەوكاتی میسر دەستگیردەكرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەدژی تەنیا سێ ساڵ حوكمدرا و لەساڵی 1984 ئازادكرا، دواتر روویكردە پاكستان و پاشانیش ئەفغانستان.
لەئەفغانستان ئەیمەن زەواهیری لەئوسامە بن لادن نزیك دەبێتەوە كە بۆ پشتیوانی جەنگاوەرە ئەفغانیەكان دژ بە روسیا ڕووی كردبووە ئەو وڵاتە، لەساڵی 1988 بەشداریكرد لەدامەزراندنی رێكخراوی ئەلقاعیدە، لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەكانیش رێكخراوی جیهادی ئیسلامی لەمیسر دامەزراند و دەستیكرد بە كوشتنی ژمارەیەك بەرپرسی میسری.
چیرۆكی دەستگیركردنەكەی
لەساڵی 1992 هەریەك لەئوسامە بن لادن و ئەیمەن زەواهیری چوونە سودان، بەڵام لەژێر فشاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە دەركران، هەندێك دەڵێن دواتر چووەتە ئەوروپا و تەنانەت وڵاتەكانی سویسرا و هۆڵەندا و بولگاریا گەڕاوە.
لەساڵی 1996 هێزە ئەمنیەكانی روسیا ئەیمەن زەواهیری دەستگیردەكەن، كە لەڕێگەدا بووە بەرەو چیچان، بۆماوەی شەش مانگیش زیندانی دەكرێت، بەڵام دواتر ئازاد دەكرێت، دواتر هێزە ئەمنیەكانی روسیا ئەوەیان بۆ ئاشكرا دەبێت كە ئەو كەسە زەواهیری بووە و پاسپۆرتی ساختەی پێبووە.
لەساڵی 1998 زەواهیری پەیوەندیەكانی لەگەڵ بن لادن بەهێزتر دەبێت، تەنانەت لەساڵی 2001 ئەمریكا لەگەڵ ئوسامە بن لادن بەتێوەگلان لەهێرشەكەی سەر ئەمریكا تۆمەتباری كردن و دواتر لەساڵی 2003 وەك وتەبێژی قاعیدە دەركەوت.
دوای ئەوەی لەساڵی 2011 ئوسامە بن لادن لەئۆپەراسیۆنێكی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا لەپاكستان كوژرا، ئەیمەن زەواهیری سەركردایەتی قاعیدەی گرتەدەست، ئەمریكا 25 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات بۆ هەركەسێك دیاریكرد كە بتوانێت زانیاری لەبارەیەوە بدات.
کۆبونەوەی
دادگای باڵای فیدراڵی و کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی هیچ هەواڵێکی خۆشیان بۆ
مووچە خۆران پێنەبوو، بڕیارە لە 24 کاتژمێری
داهاتوودا دوو کۆبونەوەی باڵا لە بەغدا بەڕێوەبچێت و تێدا پرسی موچەی هەرێم تەوەری
سەرەکی دەبێت.
ئەمڕۆ 14ـى تەمموز،
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە دوو سکاڵا لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی
کوردستانەوە کۆبووەوە، هەرچەندە موچە خۆران چاوەڕێبوون دادگا بڕیاری ناردنی مووچە
بدات، بەڵام دادگاکە
بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
پرسی مووچەی مووچە
خۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆکردەوە، شاندی یەکێتی بە
سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.
دوای
کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە پرسی
مووچە و ئاماژە بەوەکراوە، هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری
کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
وابڕیارە ئەمشەو،
کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەنە سەرەکیە شیعەکانی ناو
حکومەت پێکهاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت و پرسی ناردنی
مووچەی هەرێم تەواوەرێکی کۆبونەوەکە دەبێت.
سبەینێ، ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو راپۆرتە دەکات، کە لیژنە وەزارییەکەی
حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە لەسەر پرسی مووچەی هەرێم.
شێروان دووبەردانی،
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، دواخستنی
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هیچ یاسایی نەبوو، تەنیا نەیانویست بڵێن لە
تواناماندا نییە بڕیار بدەین، دواخستنی دادگای فیدراڵی بۆ 28 مانگ پەیامێکی ناراستەوخۆیە
کە ناتوانن مووچە بنێرن.
لەبارەی هەڵوێستی
فراکسیۆنی پارتی لە بەرامبەر دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی: کۆتا
وادەی چاوەڕوانیمان یەک هەفتەی دیکەیە و ئەگەر تا ئەو کاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێت، هەڵوێستمان دەبێت.