هەواڵ

وەزارەتی دارایی سەبارەت بە خانەنشین بوونی مامۆستایانی گرێبەست روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

Mic
2022-08-02

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان سەبارەت بە خانەنشین بوونی مامۆستایانی گرێبەست روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت پلەبەرزكردنەوە راگیراوە.

وەزارەتی دارایی لەڕوونكردنەوەكەدا نوسیویەتی: تەنها بۆ مەبەستی  سەرمووچە و خانەنشینی خزمەتی گرێبەستیان بۆ هەژمار دەكرێت تاكو كردنەوەی پلە بەرزكردنەوە وەزارەتی دارایی ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەكە كاربكات . 
باس لەوەشدەكات پلە بەرزكردنەوە ڕاگیراوە تاكو پەسەندكردنی بوودجەی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی ئەم چینەش هاوشێوەی گشت فەرمانبەران هەمیشەیین . 


دەقی روونكردنەوەكە 
روونكردنەوەیەك لە لیژنەی باڵای ڕێنمایەكان –دیراساتی وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە سەبارەت بە خانەنشین بوونی مامۆستایانی گرێبەست كە بەهەمیشەیی كراون
1-بەپێ ی یاسای  خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە (27) ی ساڵی 2006 بەركار لە هەرێمی كورستان هەر جۆرە خزمەتێك لێبڕینی خانەنشینی (استقگاع التقاعدی) لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمار ناكرێت وە  ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەكانی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كوردستان گرتۆتەوە و ئەگرێتەوە.
2-بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 6/12/2019 ناوبراوان بە هەمیشەیی دامەزراون و لە خاڵی (3) بڕیارەكە هاتووە (سەبارەت بە ماوەی خزمەتی پێشووی ئاماژە پێدراوان لە بڕگەی (1) ی  سەرەوە وەك مامۆستای گرێبەست وەزارەتی دارایی و ئابووری بە پێ ی شایستەبوونیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان مامەڵەیان دەكات) كە ماوەی خزمەتی پێشوویان بەپێ ی شایستەبوونیان لە چوارچێوەی یاسایی و ڕێنماییە بەركارەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت وە ئێستادا بە پێ ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (56) ی ساڵی /2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی 2017 كە پاڵپشتە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 تەنها بۆ مەبەستی  سەرمووچە و خانەنشینی خزمەتی گرێبەستیان بۆ هەژمار دەكرێت تاكو كردنەوەی پلە بەرزكردنەوە وەزارەتی دارایی ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەكە كاربكات . 
3- پلە بەرزكردنەوە بە ڕێنمایی ژمارە (11) ی ساڵی /2016 كە پاڵپشتە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (56) لە 21/12/2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی 2017 كە پاڵپشتە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 پلە بەرزكردنەوە ڕاگیراوە تاكو پەسەندكردنی بوودجەی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی ئەم چینەش هاوشێوەی گشت فەرمانبەران هەمیشەیین . 
4- گواستنەوەی مامۆستاكان لە شوێنی دوور بۆ شوێنی نزیك و سەنتەری شارەكان لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردە دایە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نیە.
                                               لیژنەی باڵای ڕێنمایەكان-دیراسات


More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.