بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەمانگی ڕابردوودا لە( 1تا 31 ی تەمووزی 2022)، (76) تەرم ڕەوانەی پزیشكی دادیی سلێمانی كراونو زۆرینەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بوون.
هەر بەگوێرەی ئامارەكەی تەندروستی سلێمانی، لەكۆی ئەو تەرمانەی ڕەوانەی پزیشك دادیی كراون، (27)یان بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین ڕێژەی مردنن، ئەوانی دیكەش (10) مردنیان بەهۆی سووتاویو شەش خنكانو پێنج كارەباو یەك كەوتنەخوارەوەو (16) گیانلەدەستدانەكەی دیكەش بەهۆكاری جیاجیا بوون.
بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم كە سەر بەوەزارەتی ناوخۆیە، وردەكاری ئاماری پێنج مانگی ساڵی 2021 لەپارێزگای سلێمانی (484) رووداو، گیانلەدەستدانی (79) كەس و برینداربوونی هەزارو (451) كەسی لێكەوتووەتەوە، لەپارێزگای هەولێر (371) رووداو (64) كەس گیانیان لەدەستداوەو (380) كەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها لەپارێزگای دهۆك (328) رووداو، گیانلەدەستدانی (35) كەس و برینداربوونی (394) كەسی لێكەوتووەتەوەو پارێزگای هەڵەبجەش (39) رووداوی هاتوچۆ، گیانلەدەستدانی هەشت كەس و برینداربوونی (48) كەسی لێكەوتووەتەوە.
هاوكات لەئیدارەی گەرمیان (122) رووداو، گیانلەدەستدانی (13) كەس و برینداربوونی (157) كەسی لێكەوتووەتەوە، لەئیدارەی راپەڕین (90) رووداوی هاتوچۆ، گیانلەدەستدانی (12) كەس و (108) برینداری لێكەوتووەتەوە، بەهەمان شێوە لەقەزای سۆران (75) رووداو، حەوت گیان لەدەستدان و (132) برینداری لێكەوتووەتەوە.
بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، كە سەر بەوەزارەتی ناوخۆیی حكومەتی هەرێمە لەماوەی ساڵی 2020دا زیاتر لەدوو هەزار و (897) رووداوی هاتوچۆ روویداوە، بەهۆی ئەو رووداوانەوە چوار هەزارو (772) كەس برینداربوون و (432) كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە پشكی شێری گیانلەدەستدان و بریندارەكان لەپارێزگای سلێمانی بووە.
لە 15 ساڵدا 10 هەزار كەس گیانی لەدەستداوە 25 ملیۆن دۆلار زیانی مادیی هەبووە، بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە %80 ی رووداوەكانی هاتوو چۆ لە هەرێم كوردستان لە رێگاو بانەكانی دەرەوەی كوردستان روودەدات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە بەشێك لە رێگاكان یەك ئاراستەن و هێتر هەوڵنەدراوە بكرێنە دوو ئاراستە و هەروەها رێنمایەكانی هاتوچۆش وەك پێویست نین و شۆفێرەكانیش پابەند نابن بەرێنمایەكانی هاتووچۆوە.
یەکێک لەو دیمەنانەی لە
خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە و چاوکان چوونە سەری، هەڵسوکەوتی
خۆپیشاندەران بوو بەرامبەر وەزیری دارایی وڵاتەکەیان.
لەم راپۆرتەدا پێتان دەڵێن، هۆکاری
ئەو رق و کینەیە چی بوو کە وای لە نیپاڵییەکان کرد شەقشەقێن بە وەزیری دارایی
وڵاتەکەیان بکەن.
رۆژنامەی مای ری پەپڵیکای نیپاڵی لە
راپۆرتێکدا دەڵێت؛ پیشنو پراساد پاول، وهزیری دارایی خاوەنی گەورەترین تۆڕی گەندەڵی بووە لە
وڵاتەکەدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتەکە بە مافیای زەوی ناسرابوون.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم
وەزیرە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکەی هەرچی زەوی گرانبەها و بەنرخی کەتماندۆی
پایتەخت هەیە داگیری دەکرد و دواتر دەیکردە بازاڕ و مۆڵ و پرۆژەی نیشتەجێبوون.
تۆڕهكه لهڕێی وهزیری داراییهوه،
ههڵدهستان به گۆڕینی خاوهندارێتی زهوییهكان له موڵكی دهوڵهتهوه بۆ
موڵكی بهرپرس و منداڵه بهرپرسهكان واته بهبێ ماندوبوون دهبوونه خاوهن زهوی
چهندین ملیۆن دۆلاری.
پیشنو پراساد پاول، له یهك كاتدا
چهند پۆستێكی بهدهستهوه بوو لهوانه: وهزیری دارایی نیپاڵ، جێگری سهرۆك وهزیران،
سكرتێری گشتی حیزبی شیوعی ماركسى نیپاڵ.
دوای ههر بڕیارێكی حكومهت دههاتهسهر
تهلهڤزیۆن و پاساوی بۆ بڕیارهكه دههێنایهوه كه دژی بهرژهوهندی و ژیانی
خهڵك و بۆ سود و گهندهڵی تاقمی حوكمڕان بوو، بۆیه بووه "ڕهمزی ئابوریی
گهندهڵی" نیپاڵ.
كوڕ و منداڵهكانی وهزیری دارایی
خاوهنی ئۆتۆمبێلی گرانبهها و خهریكی سهفهر بۆ وڵاتان بوون و وێنهكانیان له
تۆره كۆمهڵایهتییهكان دادهنا.
ئەم رافتار و کردارانە رقێ گەنجانی
نیپاڵیان ئاگردا بوو، بۆ رۆژێک دەگەڕان تۆڵەی خۆیان لە وەزیری دارایی وڵاتەکەیان بکەنەوە بکەنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا گەنجانی نیپاڵ
خۆپیشاندانێکی سەرتاسەرییان دەستپێکرد و حکومەتی وڵاتەکەیان هەڵوەشاندەوە و سەرۆک
وەزیرانی وڵاتەکەشیان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە و هەڵاتن کرد.