هەواڵ

لە هەفتەیەکدا زیاتر لە سێ هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێم تۆمار کراون

Mic
2022-08-13

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی یەک هەفتەدا واتە لە پێنجی ئابی ٢٠٢٢ تاوەکو ١١ئابی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٨٩ ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار کراون، کە دوو هەزار و ١٥٨ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٦٥٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨١ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.
هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٩٣٤ ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٦٥٢ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٧٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١١٤ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ٩٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
هەروەها هەزار و ٣٩١ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە ٣٩٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر و ٣٤٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨٨ مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٥٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٠٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤٠ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٠٥ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٥٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٦٧ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە ١٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ١٣ یان لە پارێزگای سلێمانی و ٨ یان لە پارێزگای دهۆک و ٢ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  ١٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٦ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
هەروەها ٢٩ هەزار و ٦٨٦ سەرپێچی هاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە ٣ هەزار و ٣٢٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ٨ هەزار و ٨٨٨ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١١ هەزار و ٥٨٧ یان لە پارێزگای دهۆک و ٣٥ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٦٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٠٩ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٧٠ یان لە  ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٥ هەزار و ١٠١ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.