هەواڵ

حكومەتی هەرێم: لە هەفتەیەكدا زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتیان دابین كراوە

Mic
2022-08-14

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كردستان بڵاویكردەوە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی پێنج  تاوەكوو  11 ی ئابی 2022، بەبێ جیاوازی چەندین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان پێشكەش كردووە، بە شێوەیەك لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ، توانیویەتی لەم ماوەیەدا بڕی سێ ملیۆن و 200 هەزار و 676 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی  78 پڕۆژەی ئاو و پێنج هەزار و 746 بیر و دابەشكردنی ئاو بە تەنكەر دابین بكات، هەروەها لەم ماوەیەدا دوو هەزار و 542 پشكنینی بۆ كوالێتیی ئاوی بەرهەمهاتوو لە ڕێگەی تاقیگەكانییەوە ئەنجام داوە.
فەرمانگەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: هاوكات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتی تیمەكانی و لە ڕێگەی شارەوانی و كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوە توانیویەتی لە ماوەی پێنج تاوەكوو 11 ی ئابی 2022، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نزیكەی 21 هەزار و 167 تۆن زبڵ و خاشاك كۆبكاتەوە و چارەسەریان بكات و داپۆشینیان بۆ بكات، هەر لەم ماوەیەدا نزیكەی 296 زێدەڕۆیی و سەرپێچی (خانوو، كابینە، عەرەبانەی لاداوە كە كرابوونە سەر موڵكی گشتیی، یان پابەند نەبوون‌ بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ.
سەبارەت بە كەرتی گەشتوگوزار فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەی خستەڕوو:رێكەوتی پێنج تاوەكوو 11ی ئابی 2022 توانراوە چەندین چالاكی ئەنجام بدرێت، لەوانەش، پێدانی  15 مۆڵەتی  كاركردنی گەشتیاری، نوێكردنەوەی  18 مۆڵەتی كاركردنی گەشتیاری، 126 مۆڵەت لەژێر مامەڵەدایە، ئەنجامدانی كاری پشكنین بۆ 88 هەزار و 307 بنكە و كۆمپانیا و نووسینگەی گەشتیاری،  ئەنجامدانی نۆ  چالاكیی بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پارێزگاكان و لیژنە تایبەتەكانی قائیمقامییەتەكان و ئەنجامدانی دوو چاوپێكەوتن لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی و شاند بەمەبەستی پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزاری لە هەرێمی كوردستان.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.