هەواڵ

توركیا چەند رۆژێكە بەچڕی بۆردوومانی چەند شارێكی رۆژئاوای كوردستان دەكات

Mic
2022-08-17

لە ڕۆژی 15ی مانگەوە سوپای توركیا بە فڕۆكەی جەنگیی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و تۆپخانەكانی، بۆردوومان و تۆپبارانی چڕی بەشێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات، بەو هۆیەوە كوژراو و بریندارێكی زۆری لێكەوتووەتەوە.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەشێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕووبەڕووی دۆخێكی جیاوازبوونەتەوە، بەوەی دەوڵەتی توركیا بە چەكی قورس و لە ڕێگەی تۆپخانەكانیانەوە تۆپبارانی دەستپێكرد، هەروەها لە هێرشەكاندا فڕۆكەی جەنگیی و بێ فڕۆكەوانی بەكارهێنا.
ڕۆژی 15ی مانگ، دەوڵەتی توركیا، ناوچەكانی دربەسی لە جزیرە و عامودا و تلتەمر و گوندەكانی ئەو ناوچانە، كە سەر بە شاری قامشلۆن، بە چڕیی بۆردوومان كرد.
هێرشەكانی توركیا بەو ناوچانەوە نەوەستا و لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە هێرشەكانی فراوانكرد و دوێنێ 16ی مانگ، گردی مشتەنوور و ڕێگای حەلەب و ناوەندی شاری كۆبانێ و پێنج گوندی ڕۆژئاوای كۆبانێ كەوتنە بەر هێرشەكان و بەوهۆیەوە، منداڵێك شەهیدبوو، سێ كەسی تریش برینداربوون.
ئێوارەی دوێنێ، هێرشی ئاسمانیی كرایە سەر گوندی چارقلێی سنووری كۆبانێ و بنكەیەكی سوپای سوریایان كردە ئامانج و باس لە كوژرانی 16 سەرباز و برینداربوونی چوار سەرباز دەكرێت، هەر ئێوارەی دوێنێ، بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشیكرایە سەر گوندی سەعدون سنجاقی سەر بە عامودا و بەپێی زانیارییەكانی شەهید و برینداری لێكەوتووەتەوە.
شەوی ڕابردووش، گوندەكانی شەهبا لە سنووری عەفرین بۆردوومان كرا و هەروەها ناوچەی تل ڕەفعەتی سەر بە شەهبا بە چڕیی بۆردوومان كرد.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بە دەیان گوند و ناوچە لە ڕۆژئاوای كوردستان كەوتوونەتە بەر هێرشەكانی توركیا،لە سنوری جەرابلوس و قەرەقاموشی سەر بە عەنتابیش لەباكوری كوردستان، سوپای توركیا بانگەوازی كرد، كە هێرش ئەنجامدەدەن و خەڵك لەماڵ نەیەتە دەرەوە، بەڵام هەسەدە ڕەتیكردەوە و ڕایگەیاند جموجولِی سەربازیی نییە.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.