وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێش سەری ساڵی داهاتوو، وەرزی یەکەمی خوێندن تەواو دەبێت و ئاشکراشی کرد، ئەمساڵ هەشت ملیۆن لیتر نەوت بۆ قوتابخانەکان تەرخان دەکرێت و رەزامەندی لەسەر دراوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند: دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن بەگوێرەی پەیڕەوی قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگا ئامادەییەکانی ساڵی 2009ـە و لە دەرەوەی یاسا نییە، بەپێی ساڵنامەی خوێندن پێش سەری ساڵی 2023، وەرزی یەکەمی خوێندن تەواو دەکەین، هەروەها بۆ 8/5/2023، هەموو بابەتەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە خولی یەکەم بە تاقیکردنەوەکانیش کۆتایی پێدێت، چونکە ئەمساڵ رەمەزان پێش مانگی چوارە و لە ساڵنامەکە هەموو ئەو شتانە لەبەرچاو گیراون، ئەگەر خوێندن لە مانگی 10 دەستپێبکەین لەوسەریشەوە مانگی شەش گەرمە.
لەبارەی دابەشکردنی نەوت بەسەر قوتابخانەکان، وەزیری پەروەردە رایگەیاند: رەزامەندی دراوە کە هەشت ملیۆن لیتر نەوت بۆ قوتابخانەکان دابین بکرێت، پارەی بۆ تەرخانکراوە و ئومێد دەکەین کاروبارە داراییەکانی زوو تەواو بکرێن.
ئالان حەمە سەعید، ئاماژەی بەوەشکرد: بە بڕی 20 ملیار دینار کەلوپەل بۆ قوتابخانەکان دەکڕدرێت، پڕۆژەی دروستکردنی 73 قوتابخانە و باخچەی ساواییان لە هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێن، لەو ژمارەیە 60یان لە پڕۆژە تەواو نەکراوەکانن و ئەمساڵ تەواو دەکرێن، 13ی دیکەشیان پڕۆژەی نوێنن و دروست دەکرێن، فەرمانی سەرۆکی حکومەت بۆ دروستکردنیان دەرچووە.
وەك وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێدا، لەماوەی سێ ساڵ زیاتری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان 61 قوتابخانە و باخچە دروستكراون و 20 ی دیكەش لەبەرنامەدان جێبەجێ بكرێن.
وتەكانی وەزیری پەروەردە لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان بەوتەی بەرپرسانی پەروەردە و حكومەتی هەرێم پێویستی بە زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانە هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.