ژمارەیەك لەمیدیاكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، بەڵگەی نوێ لەسەر كوژرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی بڵاودەكەنەوە، بەڵگەكان دەیسەلمێنێت لەبەشی ڕاستی كاسەی سەری بەهۆی لێدانەوە شكاوی درووست بووە.
ئەمڕۆ لە میدیاكانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران و بەشێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، بەشێوەیەكی بەرفراوان وێنەی تیشكی تەنووری بڵاوكرایەوە، كە دەوترێت تایبەتە بە سەری ژینا ئەمینیی.
بەپێی ئەو بەڵگەیەی بڵاوكراوەتەوە، لە بەشی ڕاستی كاسەی سەری ژینا شكان هەیە، كە وەك شارەزایانی بواری پزیشكی دەڵێن ئەو شكانە بەهۆی بەركەوتنی ڕاستەوخۆی تەنێك بەر سەری دروست بووە.
ئەو شارەزاییانە هەروەها بە پشت بەستن بەو بەڵگانە ئاماژەیان بە كۆبوونەوەی خوێن و شلەمەنی لە سییەكانی ژینا كردووە، كە بەوتەی پزیشكان كۆبوونەوەی خوێن و شلەمەنی لەناو سییەكان، ئاماژەیە بە چوونە ناو كۆما بەهۆی بەركەوتنی تەنێكی قورس كە بەر سەر دەكەوێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا هیچ لایەنەكی پەیوەندیداری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاستی ئەو بەڵگانەی پست ڕاست نەكردووەتەوە.
هەروەها، بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگانە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتنی سەرتاسەری بەشێوەی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە شارەكانی تاران و چەند شارێكی تری ئێران و شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندان دەستی پێكردووە و لەهەندێك لەشارەكانی وەك سەقز و دیواندەرە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی كورد بەكاردەهێنرێت، هەر لەشاری سەقز هێزەكانی ئێران تەقە لە ماڵی هاوڵاتیان دەكەن و گازی فرمێسك ڕێژ هەڵدەدەنە ناو ماڵەكانەوە.
ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی سەقز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 22ی خەرمانانی 2722 (13ی سێپتەمبەری 2022) لەلایەن هێزەكانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و چووبووە دۆخی كۆماوە، نیوەڕۆی هەینی رابردوو لە نەخۆشخانەی كەسرای شاری تاران بە هۆی قورسی برینەكانییەوە گیانی لە دەست دا.
گیان لەدەستدانی ژینا نەك تەنها كاردانەوەی ناوخۆیی بەڵكو كاردانەوەی جیهانیشی بەدوای خۆیدا هێنا و ئەمریكا و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەركۆنەی شێوازی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ژینا كرد.
هەر ئەمرۆ بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 18ی ئەیلوولی 2022 مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە خانەوادەی ژینا ئەمینی کردووەو هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پێ ڕاگەیاندن و هیوای سەبر و ئارامی و جێبەجێبوونی دادپەروەری بۆ خواستن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.