ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ڕایانگەیاند لە هەر چوار چركەیەكدا لە جیهاندا كەسێك بەهۆی برسیەتیەوە دەمرێت، داواشیان لە سەركردەكانی جیهان كرد بۆ ڕاگرتنی قەیرانی برسێتی جیهانی هەنگاو بنێن.
زیاتر لە 200 ڕێكخراوی كۆمەڵایەتی ناحكومی بۆ كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوە و هۆشدارییان لە برسێتی دا، كۆبوونەوەی دەستەی گشتی بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوی هاوبەشی رێكخراوە كۆمەڵایەتیە ناحكومیەكاندا هاتووە: رێكخراوەكان لە 75 وڵاتەوە نیگەرانی خۆیان لە برسێتی 345 ملیۆن كەس لە جیهان و دوو هێندە بوونی برسێتی لە ساڵی 2019 تاوەكو ئێستا دەردەبڕن و نامەیەكی كراوەیان واژۆ كردووە.
ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كاردانەوەیان پیشاندا كە لە هەر چوار چركەیەكدا لە جیهاندا كەسێك بەهۆی برسیەتیەوە دەمرێت.
واژۆكارانی نامەكە، بە پشتبەستن بە راپۆرتی قەیرانی خۆراك كە لە ساڵی 2016، لەلایەن ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەرنامەی خۆراكی جیهانی، یەكێتی ئەوروپا و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ئامادەكرابوو، نامەكەیان نووسیوە.
بە پێی توێژینەوەیەک کە کۆمەلێک زانای ئەلمانی و ئەمرێکی ئەنجامیان داوەو لە گۆڤاری بەناوبانگی Brain Structure and Function بڵاوکراوەتەوە، زاناکان ئاماژەیان بەوە داوە بێ دەنگی یەکێک لەو هۆکارانەی دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی مێشک.
لە توێژینەوەکەدا، توێژەران کۆمەلێک مشکیان هێنا، و کۆمەلێک دەنگی جیاوازیان لەسەریان تاقیکردەوە هەر لە ژاوەژاو و مۆسیقا و بیدەنگی تەواو، بۆ ئەوەی بزانن کارێگەرییان چۆنە، ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە تەنها بێدەنگی تەواو بووەتە هۆی گەشەکردنی بەرچاوی دەمارە نوێیەکانی ناو مێشک کە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە بیرەوەری و فێربوون و هەست و سۆزدا.
هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە تەنانەت مۆسیقای کلاسیکیش کە بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستە بە باشتربوونی کارکردی مەعریفیەوە، وەک بێدەنگی کاریگەر نەبوو. توێژەران تێبینیان کردووە کە خانە تازە بەرهەم هێنراوەکان لە بێدەنگیدا نەک هەر ژمارەیان زیاترە، بەڵکو چانسی مانەوە و گەشەکردنیان بۆ دەمارەخانە چالاکەکان باشترە.
ئەم دۆزینەوە ئەوەمان بۆ پێشنیار دەکات ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ڕۆژانە تەنها دوو کاتژمێر بێدەنگی بە خۆمان بدەین، لەناو پەلەقاژەی ژاوەژاوی دیجیتاڵی و میدیا و فشاری ڕۆژانە و کارکردندا؛ نەک وەک تەنیایی، بەڵکو وەک دەرمانێکی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردن و بنیاتنانەوەی دەروون.