هەواڵ

هەدەپە: ئەوەی لەئێران ڕوودەدات لەئەنجامی سەپاندنی سیستەمی باڵادەستی پیاوانە

Mic
2022-09-21

پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند، سبەینێ لە هەموو ئەو شوێنانەی تێیاندا ڕێكخستنی هەیە، بە مەبەستی پشتیوانیی دەربڕین بۆ ئەو ناڕەزایەتییانەی لەدوای كوژرانی ژینا ئەمینیی دەستیانپێكردووە، دەڕژێتە شەقامەكان و خۆپیشاندان و چالاكیی ئەنجام دەدات.
بڕیارە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە، پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە هەموو ئەو شوێنانەی تێیاندا ڕێكخستنی هەیە، بە مەبەستی پشتیوانی دەربڕین بۆ ئەو ناڕەزایەتییانەی لەدوای كوژرانی ژینا ئەمینیی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیانپێكردووە، خۆپیشاندان و چالاكی ئەنجام بدات.
هەدەپە راشیگەیاند  لە 51 شار و شارۆچكە و بەهاوبەشیی لەگەڵ 400 ڕێكخستنی ناوەندیی و ناوچەیی لەباكوری كوردستان و توركیا، سبەینێ ناڕەزایەتیی بەرامبەر كوژرانی ژینا ئەمینیی دەردەبڕێت و چالاكی هاوبەش لە دژی دەسەڵاتی ئێران ئەنجام دەدات و پشتگیریی لەو هاوڵاتییانە دەكەن، كە دژی كوژرانی ئەو كچە كوردە خۆپیشاندان دەكەن.
عایشە ئاجار باشاران، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە ئێران هاتووەتە ئاراوە، دەرئەنجامی سەپاندنی سیستەمی باڵادەستیی پیاوانە.
وتیشی: پشتیوانی لە ژنانی ئێران لە شارەكانی توركیا و كوردستان تا دێت زیاتر دەبێت و ئێمەش وەك هەدەپە بە هەموو ڕێكخستنەكانمانەوە سەرنج دەخەینە سەر فشارەكان بۆ سەر ئێران و پشتگیریی خۆپیشاندەران دەكەین و دەڵێین  خەباتی هاوبەشی ژنان و پێكهاتەكان بەم شێوەیە، سەپاندنی دەسەڵاتەكان لەناو دەبات‌.
ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی سەقز،  ئێوارەی ڕۆژی 13ی سێپتەمبەری 2022 لەلایەن هێزەكانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و چووبووە دۆخی كۆماوە، نیوەڕۆی هەینی رابردوو لە نەخۆشخانەی كەسرای شاری تاران بە هۆی قورسی برینەكانییەوە گیانی لە دەست دا.

More News

Most Popular

هەواڵ

ڤیدیۆی ناو زیندانەکانی عێراق وەزارەتی داد رووگیردەکات

Mic
2025-05-10


لەناو زیندانەکانی عێراقەوە ڤیدیۆی توندوتیژییەکانی تاوانباران بڵاودەبنەوە کە بەبێ ئاگاداریی ئیدارەی گرتووخانەکان، دەستدرێژیی دەکەنە سەر یەکتریی و بە مۆبایل وێنەی دەگرن و پاشان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.

کەسێک ناوی "باسمی نەجەف"ە، تاکێک پێڵاوی بەدەستەوەیە و دەیکێشێت بە شان و ملی زیندانییەکانی دیکەدا لە گرتووخانەی تاجی و بەجوێن و قسەی ناشرین سوکایەتییان پيدەکات.

ڤیدیۆکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگێک لەمەوبەر، کاتێک تۆمارکراوە کە توانراوە ئەو کەسە دەستگیربکرێت کە ویستویەتی ماددەی هۆشبەر بگەیەنێتە دەستی زیندانییەکان.

بەڕێوەبەرێتی چاکسازییەکان عێراق، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەکاتی خۆیدا روداوەکەیان بینیوە و سزای یاسایی ئەو کەسانەش دراوە کە مۆبایل و کەرەستەکانی بەنهێنی گەیاندووەتە دەستی زیندانییەکان.

هەروەها لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا، زیندانییەکان بەشێوەیەکی نائاکاریی پاڵکەوتوون و وا دەردەکەوێت کە سوکایەتی بە کەسێتیی یەکتریی دەکەن.

دیمەنەکان زۆر بەخێرایی بون بە ترێند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتی دادی عێراقی ناچارکرد روونکردنەوە لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.

وەزارەتی داد، کە وەزیرەکەی کوردە و ناوی خالید شوانییە، ئەگەرچی ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە دیمەنەکان لە زیندانەکاندا تۆمارکراون، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە "زۆرینەی ئەو ڤیدیۆیانە کۆنن".

سەبارەت بە ڤیدیۆ تازەکانیش وەزارەتەکە دەڵێت: "دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی داد، 300٪ی زیندانەکانی عێراق پڕبون لە سزادراو، بە واتایەکی دیکە زیندانەکان سێهێندەی توانای ئاسایی خۆیان سزادراویان تێدا گلدراوەتەوە.