هەواڵ

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە لەبارەی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمریكا دەدات

Mic
2022-09-22

 لیوا روكن بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەسلێمانییەوە ڕوونكردنەوەی لەسەر یاداشتی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكادا كە تایبەت بوو بەهاوكاریكردنی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەلایەن ئەمریكاوە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتی: پێشتر ساڵانە ئەو لێكتێگەیشتنە واژۆ دەكرا یەكەمجارە ئەو رێككەوتنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەنجام دەدرێت، هاوكارییەكانیش لەبواری سەربازی و ماددی و هەواڵگرییە بۆ لەناوبردنی تەواوەتی داعش، هەروەها چەند رێوشوێنێكی تێدایە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و دروستكردنی هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنیەكانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، جگە لەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ناچار دەكات هەندێك چاكسازی ئەنجامبدات.
بەوتەی لیوا روكن بەختیار محەمەد، هەموو لایەك لەسەر ئەو لێكتێگەیشتنە ڕازییە .
لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ناوچە كێشەلەسەرەكان ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە وتی: چوار سەنتەری هەماهەنگی تێیاندا دروست دەكرێت و بنكەشیان لەهەولێر دەبێت، جگە لەدروستكردنی دوو لیوای هاوبەش لەو ناوچانە، بەڵام دوو لیواكە دەبێت وەزارەتی بەرگری عێراق مووچەیان پێبدات.
لیوا روكن بەختیار محەمەد دەشڵێت هێشتا هەندێك كێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پێشمەرگە هەن.
دوێنێ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی پێنج ساڵ نوێكرایەوە، كە لەساڵی 2016 بۆ یەكەمجار واژۆكرا.
لەبەیاننامەی لێكتێگەیشتنەكەدا هاتووە: لە ڕێكەوتی ٢١ ی ئەیلولی ٢٠٢٢، سیلێست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریكا و شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا، وەزیری كاروباری پێشمەرگە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نوێكراوەی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەیان كرد بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەكانی تێكشكاندنی داعشدا.  ئەم یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە نوێكراوەیە كە بۆیەكەمجار لە سالی ٢٠١٦ دا واژۆ كرا ڕەنگدانەوەی هەماهەنگی دوور مەودای نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراق و هەروەها پابەندی هاوبەشیشیانە بۆ تێكشكاندنی یەكجارەكی داعش.
لەڕێی ئەم لێكتێگەیشتنەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پابەندی خۆی بۆ پشیوانیكردنی ڕۆڵ و بەشداری هێزەكانی پێشمەرگە دووپات دەكاتەوە لە پرۆسەكانی تێكشكاندنی داعشدا وەك پێكهاتەیەكی هێزە ئەمنیەكانی عێراق. یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكە هەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەكات كە لەبواری چاكسازی بنەڕەتی دامەزراوەكاندا بە دەست هاتوون و هەمیش پابەندی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پرۆفێشناڵكردنی هێزەكانی لەخۆدەگرێت. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا شان بەشانی خەڵكی عێراق لە ناویشیاندا خەڵكی هەرێمی كوردستان دەوەستێت لە كاتێكدا عێراقێكی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری بنیاد دەنێن.
بۆنەی واژۆكردنی یاداشتنامەكە لە ژێر چاودێری سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە و بە ئامادەیی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆك وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجامدرا كە جەختكردنەوەی پابەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە هەماهەنگی بەردەوامی ئەمنی لە گەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكادا لە ژێر چوارچێوەی دەستوری عێراق و پرۆگرامی چاكسازی پێشمەرگەدا.

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەدا سەدر هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە و چاوەڕێی دوو ئەگەرە

Mic
2025-09-17


سەرەڕای کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام موقتەدا سەدر هێشتا مۆتەکەی دەسەڵاتدارانی عێراقە، ئەمەش وایکردووە لەلایەک چاویان لەسەر هەڵبژاردن بێت و لەلایەکیش چاویان لەسەر سەدر بێت، خودی موقتەدا سەدریش چاوەڕێی روودانی دوو ئەگەرە لە عێراق.

موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر، هێشتا یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە سیاسییەکان، کە ڕووبەڕووی نەیارەکانی دەبێتەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یان تەنانەت لایەنگران و هاوپەیمانە نزیکەکانی.

لەدوای بڕیارە بەناوبانگەکەی سەدر بۆ کشانەوەی کوتلە پەرلەمانییەکەی کە خاوەنی 72 کورسی پەرلەمانی بوو، لە هاوینی 2022 و راگەیاندنی ڕەتکردنەوەی کارکردن لەگەڵ "گەندەڵکاران" کە مەبەستی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، پێشبینیەکان سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی سەدر بەردەوام مشتومڕی لە نێوان سیاسەتمەداران و شیکەرەوەکان و تەنانەت هاوڵاتیانی ئاسایی دروستکردووە.

موقتەدا سەدر لە هەموو پەیامەکانیدا سەبارەت بە کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژارد، تەنها ئاماژەی بە چینێکی گەندەڵی دەسەڵاتدار کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ نیازێکی تری خۆی بخاتەڕوو، بەڵام سەرکردەویەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی سەدر ئاشکرا دەکات.

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى راگەیاندووە، سەدر سیستەمێکی دەوێت کە لەگەڵ تێڕوانینی خۆیدا بگونجێت، کە لەوانەیە لەگەڵ تێڕوانینی ئەوانی تردا نەگونجێت.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە، کشانەوەی ئێستای موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی و بایکۆتی هەڵبژاردن، لەم دیدگایەوە سەرچاوە دەگرێت نەک ڕق لە کاری سیاسی.

ئاماژە بە پێگە و بەهێزی سەدر دەکات لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و دەڵێت: لەوانەیە یارییەکە بە تەواوی بگۆڕێت تەنانەت ئەگەر لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنیش دوور بێت، هەر بۆیە، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوێکیان لەسەر هەڵبژاردنەکان و چاوەکەی دیکەش لەسەر سەدرە.

لەگەڵ ئەوەی لایەنەسیاسییەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو، سەدر لە چوار ساڵی رابروودا، شەقامی لە بەرژەوەندی خۆی ساز و ئامادەکردووە بۆ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی راگەیاند، هەرچەندە سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی داوای لێکرد بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، بەڵام ئەو سوربوو لەسەر بڕیارەکەی.

لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا، موقتەدا سەدر بڕیارێکی دەرکرد بۆ دوورخستنەوەی 31 کەس لە بزووتنەوەکە و باڵی سەربازی سەرایا سەلام، بەهۆی ئاماەکارییان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

سەرکردەیەکی رەوتی سەر بە رۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى وتووە، ڕەوتی سەدر پشتگیری لە هیچ لیست و کاندیدێک ناکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەو سەرکردەیە ڕەتی دەکاتەوە پێشبینی هەنگاوەکانی داهاتووی سەدر بکات و دەڵێت: هەموو شتێک دەگونجێت، بەڵام کەس نازانێت چۆن و کەی ڕوودەدات.

ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەدر درکپێدەکات و گرەو لەسەر ئەگەری داڕمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بە تێپەڕبوونی کات، چونکە بڕوا وایە سیستەمی سیاسی ئێستا بە ئاسانی چاکسازی ناکرێت.

دەشڵێت: سەدر هەموو جۆرە کارێکی سیاسی تاقیکردۆتەوە. بەشداری کردن لە پەرلەمان و کشانەوەی لێی و بەشداریکردن لە حکومەت و کشانەوەی لێی و هەروەها دژایەتیکردنی چالاکی لە شەقامدا و پێدەچێت گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم سیستەمە توانای چاکسازی نییە.

یەکێکی تر لەو ئەگەرانەی کە سەدر چاوەڕێی دەکات، شوێنگرتنەوەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانە لە عێراق، خودی سەدریش خواستی خۆی بۆ جێگرتنەوەی نەشاردووەتەوە و بەپێی بنەماکانی مەزهەبی شیعە، موقتەدا سەدر هەموو مەرجەکانی تێدایە.