سەرباری گرنگی نانی بەیانیان، بەڵام چەند ڕەفتارێكی هەڵە هەیە كەدەبێتە هۆی پێچەوانەكردنەوەی گرنگیەكان و خێراتركردنی پیربوون بەهۆی خواردنی برێكی زۆر لەچەوی تێر و شەكر لەژەمی بەیانیان.
ئیمی جودسۆن پسپۆڕی بواری خۆراكی رێنمایی گرتنەبەری سیستمی خۆراكی تەندروست و بەكارهێنانی بڕێكی زۆر سەوزەوات و میوە و پاقلەمەنی و فاسۆلیا و دانەوێڵە و ماسی لەگەڵ هەندێگ گۆشتی مریشك دەدات.
سەرچاوە/ تەندروستی سلێمانی
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.