هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا كرێی خوێندن كەمدەكاتەوە

Mic
2022-10-05

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێم بەڕێژەی (45%) لەگشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (پارالێل – ئێواران)، هەروەها کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێی ئەنجامەکانی ڕێزبەندی نیشتیمانی، بەڕێژەی (10 بۆ 20 %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کەمکردەوە.
وەزارەتی خوێندندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی  لەبارەی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم هاتووە: بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی (45%) لەگشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (پارالێل – ئێواران)، هەروەها کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێی ئەنجامەکانی ڕێزبەندی نیشتیمانی، بەڕێژەی (10 بۆ 20 %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کەمکردەوە.
لەوبارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا بەمایكی وت: هەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەموان ڕەچاوی بارو گوزەرانی دارایی خەڵکی خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکارانی هەرێمەکەمان دەستەبەر بکەین، لەو چوارچێوەیەشدا وتی: بۆ ئەوەی گیانی کێبڕکێی زانستی لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنی باوردۆخی هاوڵاتیان وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.
عەباس ئەكرەم وتیشی: ئامانجی وەزارەتەکەمان لە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی کوردستان و ڕەخساندنی هەلی زیاتری خوێندن و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی هەرێمەکەمانە، لەهەمان کاتدا ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو: فەرمانی وزاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندن ئاراستەی گشت زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کراوەو بۆ ئەمساڵی خوێندن دەچێتە بواری جێبەجێ کردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
زانکۆ حکومییەکان:
داشکانی ڕێژەی (45%) لە کرێی خوێندنی (پارالێل) و (ئێواران)ی گشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
زانکۆ تایبەتەکان:
کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەپێی ئەنجامەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان دەبێت بەم شێوەی خوارەوە:
– ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی B، بەڕێژەی (10%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی C، بەڕێژەی (15%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی D، بەڕێژەی (20%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەی (20%) کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

More News

Most Popular

زانست

زیلاندیا...هەشتەمین کیشوەری کە لە ئاوەکاندا نوقم بوو

Mic
2023-09-28

تەنها شتێک کە لەم پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.

کاتێک ٨٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.

ئێستا تەنها ئەوەی لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی کیشوەرەکە.

وەک لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.

شیکاری پێکهاتەی کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.

پاشان لە قۆناغی کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.

تولۆک و هاوکارەکانی بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.