دوای ئەوەی ئەمرۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرد، سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەم دەكات.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەی 6/10/2022ی بڵاوكردەوە و یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە، خوێندنەوەی دووەمە بۆ بۆ پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەم.
بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی پەرلەمانی كوردستان بەمشێوەیەیە
بەپێی حوكمی مادەی (٥) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (١٦) و بڕگەی (سێیەم) لە مادەی (١٨) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە مادەی (٢٠) و مادەكانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١٠)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۲/۱۰/٦ بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، بەپێی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (٧٨) و ماددەكانی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەم كرد و پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەكە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران خەسڵەتی بەپەلەی پێدرا.
پەرلەمانی كوردستان تائێستا حەوت جار درێژكراوەتەوە و بەدرێژكردنەوەی ئەمجارە دەبێتە هەشتەم جار كە درێژ دەكرێتەوە، چوار جاریان بەهۆی شەڕی ناوخۆی نێوان یەكێتی و پارتی بووە، ئەمجارەش پارتی و یەكێتی و گۆڕان و پێكهاتەكان دەنگیان بەدرێژكردنەوەیدا، بەڵام نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری دەنگیان بە درێژكردنەوەی نەداوە، لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی گۆڕان و چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ.
لەناو زیندانەکانی عێراقەوە ڤیدیۆی
توندوتیژییەکانی تاوانباران بڵاودەبنەوە کە بەبێ ئاگاداریی ئیدارەی گرتووخانەکان،
دەستدرێژیی دەکەنە سەر یەکتریی و بە مۆبایل وێنەی دەگرن و پاشان لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.
کەسێک ناوی "باسمی نەجەف"ە، تاکێک
پێڵاوی بەدەستەوەیە و دەیکێشێت بە شان و ملی زیندانییەکانی دیکەدا لە گرتووخانەی تاجی و بەجوێن و قسەی ناشرین سوکایەتییان پيدەکات.
ڤیدیۆکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگێک
لەمەوبەر، کاتێک تۆمارکراوە کە توانراوە ئەو کەسە دەستگیربکرێت کە ویستویەتی
ماددەی هۆشبەر بگەیەنێتە دەستی زیندانییەکان.
بەڕێوەبەرێتی چاکسازییەکان عێراق، جەخت لەوە
دەکاتەوە کە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەکاتی خۆیدا روداوەکەیان بینیوە و سزای
یاسایی ئەو کەسانەش دراوە کە مۆبایل و کەرەستەکانی بەنهێنی گەیاندووەتە دەستی
زیندانییەکان.
هەروەها لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا، زیندانییەکان
بەشێوەیەکی نائاکاریی پاڵکەوتوون و وا دەردەکەوێت کە سوکایەتی بە کەسێتیی یەکتریی
دەکەن.
دیمەنەکان زۆر بەخێرایی بون بە ترێند لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتی دادی عێراقی ناچارکرد روونکردنەوە لەوبارەیەوە
بڵاوبکاتەوە.
وەزارەتی داد، کە وەزیرەکەی کوردە و ناوی خالید شوانییە، ئەگەرچی ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە دیمەنەکان لە
زیندانەکاندا تۆمارکراون، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە "زۆرینەی ئەو
ڤیدیۆیانە کۆنن".
سەبارەت بە ڤیدیۆ تازەکانیش وەزارەتەکە
دەڵێت: "دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی داد، 300٪ی
زیندانەکانی عێراق پڕبون لە سزادراو، بە واتایەکی دیکە زیندانەکان سێهێندەی توانای
ئاسایی خۆیان سزادراویان تێدا گلدراوەتەوە.