پێنج ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر 16ی ئۆكتۆبەر، ئەو ڕۆژەی وەك یەكێك لە كاردانەوەكان بەرامبەر ڕیفراندۆم هەژماردەكرێت و تێیدا ٪51ی خاكی هەرێمی كوردستان كەوتەوە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی عێراق و ئێستاش یەكێتی و پارتی یەكتری پێ تۆمەتبار دەكەن، لەكاتێكدا خۆیان پێشتر وا رێككەوتبوون كە شەڕ نەكەن، بەڵام سەدان كەسیان بەكوشتدا و هەزاران كەسیشیان ئاوارەكرد.
ئەو رۆژە چی ڕوویدا؟
بەرەبەیانی 16ی ئۆكتۆبەر (تشرینی یەكەم) هێزە عێراقییەكان لە كەركوكەوە زەنگی هێرشیان لێدا، لە 48 كاتژمێردا تەواوی ناوچەكانی ماددەی 140 كەوتەوە ژێر كۆنترۆڵی هێزە عێراقییەكانەوە، ئەم ڕووداوە 51٪ی خاكی باشووری كوردستانی لەدەستی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەرهێنا، زۆرینەی كێڵگە نەوتییەكانیش كەوتنەوە دەست عێراق، كە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی كوردستان بوون.
لەدوای هێرشی داعش بۆ سنوورەكانی باشوری كوردستان لە ساڵی 2014، هێزە عێراقییەكان لە ناوچەكانی سنووری ماددەی 140 پاشەكشەیان كرد و ئەو ناوچەنە كەوتنە ژێر داگیركاركارییی داعش، دواتر هێزەكانی پێشمەرگە و ژمارەیەك هێزی دیكە لەوانەش هێزەكانی گەریلا و شەڕڤانان كە سەر بە پەكەكە و هەسەدە بوون ئەو ناوچانەیان لە چەكدارانی داعش پاككردەوە.
ئەوكات حكومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری خاكەكەی لەلایەن داعشەوە داگیركرابوو بۆیە پێویستی زۆری بە هێزە كوردییەكان بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش، لەبەر ئەوەش بەرامبەر كۆنترۆڵكردنی ناوچە كێشە لەسەرەكان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە هەڵوێستی نیشان نەدا، بەڵام لەگەڵ ئارامبوونەوەی شەڕی دژ بە داعش، چاوەڕوانی هەلێك یاخود پاساوێكبوو تاكو بگەڕێتەوە ناوچەكانی پێشوو، ڕیفراندۆمیش ئەو پاساوە بەهێزەی پێدا، بەتایبەت دوای ئەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان، گەڕانەوەی ئەو ناوچانەی بۆ ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندبوو.
لە ڕیفراندۆمدا بانگەشەی سەربەخۆیی و دروستكردنی دەوڵەتی كوردیی دەكرا، بەڵام كەمترین پشتیوانیی ناوخۆیی و دەرەكیی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی دراوسێی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی زلهێزیش هۆشداریی و هەڕەشەیان لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بە نموونە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، كەم ڕۆژ هەبوو هەڕەشەی تووند ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان نەكات.
دواتریش حكومەتی عێراق چەندین جاری هەڵوێستی تووندی دەردەبڕی لەدژی ڕیفراندۆم و هەڕەشەی كاردانەوەی سەربازیی دەكرد، حكومەتی ئێرانیش بەهەڕەشەی داخستنی سنوورەكان، هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت ئەوانەی كە پێشەنگایەتیی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دەكرد، بە زمانی زبر وەڵامی هەڕەشە و هەڵوێستی وڵاتانیان دەدایەوە، بەجۆرێك بەرامبەر هەڕەشەكانی عێراق بێ منەتیی خۆیان نیشاندەدا و هەڕەشەی وڵامدانەوەی سەربازییان لێدەكردن.
ئێران و توركیا و عێراق لەدژی كورد بوونە یەك دەست
بەماوەیەكی كورت پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، سوپای عێراق لەگەڵ هەریەكە لە سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای توركیا، مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدا، ئەوەش وەك پەیامێك بوو بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان.
لەگەڵ هەموو هەڕەشەكاندا، لە 25ی ئەیلول ڕیفراندۆم ئەنجامدرا و دواتر هەڕەشەكان هێواش هێواش دەچوونە قۆناغی كردارییەوە، بەنموونە ڕۆژی 29ی ئەیلولی 2017 و تەنها دوای چوار ڕۆژ لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق، گەشتە ئاسمانییەكان بەرووی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستاندا داخرا، هەریەكە لە وڵاتانی توركیا و ئێرانیش، بە داخستنی دەروازەی سنوورییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، گەمارۆی ئابوورییان خستە سەر هەرێمی كوردستان.
لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە تاوەكو ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر، هەڕەشەكانی وڵاتانی دراوسێی هەرێمی كوردستان بەردەوامبوو، تا دەهات تووندتریش دەبوونەوە، لە سنوورەكانی نێوان عێراق و باشوری كوردستانەوە جموجوڵی سەربازیی دەستیپێكردبوو، عێراق هێزێكی زۆری بەرامبەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە كۆكردبووەوە و ناسەقامگیریی سەربازیی دروستببوو.
١٦ی ئۆكتۆبەر چی ڕوویدا؟
بەرەبەیانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە شاری كەركوك و شارۆچكەكانی خورماتوو، داقوق و حەویجە هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی پێشمەرگەش بەبڕیاری بەرپرسانی هەرێم لەو ناوچانە كشانەوە، كە بەخوێنی هەزاران شەهید لە چەكدارانی داعشیان پاراستبوو.
هێزەكانی پێشمەرگەش لە باكوری ڕۆژهەڵاتی كەركوكەوە گەڕانەوە بۆ شارەدێی قەرەهەنجیر و سەنگەریان لێدا، لە باكوری كەركوكیشەوە گەڕابوونەوە بۆ شارەدێی تەقتەق، هەروەها لە شارۆچكەی خورماتوویشەوە پاشەكشەیان كردبوو بۆ باكوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچكەكە و لە سنووری شارەدێی زنانە جێگیرببوون.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە، سەدان هەزار هاوڵاتی لە شاری كەركوك و شارۆچكەكانی داقوق و خورماتوو و دەوروبەریان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، ئاوارەی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بوون.
ڕۆژی دواتریش هێزە عێراقییەكان بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەكانی خۆیان دژی هەرێمی كوردستان، لەو چوارچێوەیەدا سەرلەبەیانیی ڕۆژی 17ی ئۆكتۆبەر شارۆچكەكانی شەنگال و خانەقین و شارەدێی گوڵاڵەیان كۆنترۆڵكرد، لەگەڵ ئەوەشدا شارۆچكەی دوبز-یان لە كەركوك كۆنترۆڵكرد و لە قۆڵی پردێ-وە بە ئاراستەی سەنتەری شاری هەولێر پێشڕەوییان دەكرد، هەر هەمان ڕۆژ هێزە عێراقییەكان چوونە ناو شارۆچكەی مەخمورەوە و پێشمەرگەش شارۆچكەكەی چۆڵ كرد.
ڕۆژی 18ی ئۆكتۆبەریش كە دوایین وێستگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی هێزە عێراقییەكان بوو، كاتێك شارەدێی پردێ-یان كۆنترۆڵكرد و بە ئاڕاستەی سەنتەری شاری هەولێر پێشڕەوییان دەكرد، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی، سوپای عێراق لە نزیك بازگەی شێراوای هەولێر، كۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەكەیان هێنا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.