توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرایكردووە پەیوەندی لەنێوان دەرمانی چارەسەری بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ و ئەو دەرمانەدا هەیە كە كۆنترۆڵی شەكرەی جۆری دووەم دەكات، هەروەها ئەگەری توشبوونی بە تێكچوونی چاو لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن و پیریدا.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە ئەنجامەكەی لەگۆڤارێكی بەریتانی تایبەت بە نەخۆشیەكانی چاو بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەكات پەیوەندی بەهێز هەیە لەنێوان دەرمانی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ و ئەو دەرمانەی بۆ كۆنترۆڵی نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم بەكاردەهێنرێت، هاوكات بەپێی تێپەڕبوونی تەمەن و بەرەو پیری ڕەنگبینی چاو تێكدەدات.
ئەو توێژینەوەیە زیاتر لە نۆ هەزار كەس بەشداری تێداكردووە، كە سەرجەمیان لەئەوروپا بوون،سەرجەم بەشداربووان تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵ بووە، بەشێكیان دەرمانی كەمكردنەوەی فشاری كۆلیسترۆڵیان بەكارهێناوە، هاوكات دەرمانی ئەنسۆلینیان بەكارهێناوە كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم بەكاردەهێنرێت، هەروەها دەرمانی كەمكردنەوەی هەوكردنیان بەكارهێناوە، بەشێكیشیان دەرمانی كەمكردنەوەی نەخۆشی تێكچوونی دەمارەكانیان خواردووە.
ئەنجامەكان ئەوەیان دەرخستووە، ئەو كەسانەی دەرمانەكانیان بەكارهێناوە بەرێژەی %15 بۆ %22 تووشی نەخۆشی تیچكچوونی چاو بوون.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.