هەواڵ

وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە، بەڵام بەكارهێنانیشی زیادبووە

Mic
2022-11-20

وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا نزیكەی ٧٠٠ مێگاوات كارەبای زیادكردووە و بەمەش جگە لەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە حەوت هەزار مێگاوات ،كارەبا و خەرجی بەرهەمهێنانی كارەشی كەمكردووەتەوە، دەشڵێت لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەیەك یەكەی وێستگەی دیكە دەكەونە كار.
پێشڕەو نووری، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند:" لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ ٣٥٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد بووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما، بەكارهێنانی كارەبا بەڕێژەیەكی زۆر ڕووی لە هەڵكشان كردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا، واتا بەهیچ شێوەیەك بەرهەمهێنانی كارەبا كەمنەبووەتەوە، بەپێچەوانەوە لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند یەكەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی بازیان و دیرەلۆك و وێستگەكانی ٢٩ مێگاواتی بەگەڕدەخرێن".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا وتیشی:" ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی دەستپێكردنی دامەزراندنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی كە لە ماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت."
بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رێژەی تەواوبوونی وێستگەكانی كارەبای خستەڕوو كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
١- دامەزراندنی ٢ یەكەی دیكە لە وێستگەی غازی بازیان كە بە ڕێژەی لە ٩٥٪ تەواو بووە.
٢- وێستگەی هایدرۆپاوەری دیرەلۆك بە رێژەی لە ٩٠٪ تەواو بووە.
٣- وێستگەی ٢٩ مێگاواتی هەولێر بەرێژەی لە ١٠٠٪ دووبارە كەوتەوە كار.
٤- وێستگەی ٢٩ مێگاواتی سلێمانی بە ڕێژەی لە ١٠٠٪ دووبارە كەوتەوە كار.
٥- وێستگەی ٢٧ مێگاواتی دهۆك بە رێژەی لە ٧٠٪ تەواو بووە.
٦- وێستگەی ٥١ مێگاواتی تاسلووجە بە ڕێژەی لە ٥٠٪ دووبارە كەوتەوە كار.
٧- هەردوو وێستگەی وزەی خۆر لە هەولێر و دهۆك بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەی بۆ دابنرێت.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.