لەسلێمانی چەند خوێندكارێكی زانكۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركران، دوای ئەوەی دوێنێ بڕیاریاندا ئەمرۆ دەست بە خۆپیشاندان بكەنەوە.
ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەك خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بە مەبەستی داواكردنی دەرماڵە و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێل درێژەی هەیە، خوێندكاران دەڵێن تا داواكارییەكانیان جێ بەجێ نەكرێت، بەردەوام دەبن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن.
ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژی لەسەر یەك خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی لەبارەی پێدانی دەرماڵە و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێل درێژەی پێدرا و خوێندكاران بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.
هەر ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی داواكردنی دەرماڵە و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێل درێژەیان بە خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن دا.
هاوكات بەیانی ئەمڕۆ، لەبەردەم زانكۆی گەرمیان لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و لەبەردەم كولێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان لەشارۆچكەی خانەقین، خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستی پێكردەوە، خەرجكردنی دەرماڵە و بە سیستەمكردنی دەرماڵە و زیادكردنی داشكاندنی خویندنی پارالێل و ئێواران، دان پێدانانی زانكۆی گەرمیان لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، داواكاری خوێنداكارانی زانكۆی گەرمیانە.
لەلایەكی دیكەوە، خوێندكارانی بەشی زانستە مرۆڤایەتیەكانی سەر بە زانكۆی گەرمیان، لەبەردەم كولێژەكەیان لەشارۆچكەی خانەقین، گردبونەوەیەكیان ئەنجامداوە و بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاندووە و دەڵێن: بەردەوام دەبین تا داواكانمان جێبەجێ دەكەن.
حكومەتی هەرێم بەپاساوی قەیرانی دارایی لەساڵی 2014 ەوە دەرماڵەی خوێندكارانی بڕیوە، ساڵی رابردوو بەهۆی فشاری خوێندكاران چەند مانگێك دەرماڵەی بەسەردا دابەش كردن، بەڵام ئەمساڵ لەوەرزی نوێی خوێندنەوە خوێندكاران تەنها دەرماڵەی مانگی شەشیان وەرگرتووە و هیچ دەرماڵەیەكی دیكەیان پێنەدراوە.
دوێنێ لەكاتی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی هێزە ئەمنیەكان توندوتیژییان بەرامبەر خوێندكاران بەكارهێنا و بەهۆیەوە چەندین خوێندكار تەندروستییان تێكچوو، گازی فرمێسكڕێژیش هەڵدرایە قوتابخانەیەكی بنەڕەتی و بەهۆیەوە 100 قوتابی تەندروستییان تێكچوو.
تەنها شتێک کە لەم
پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی
دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.
کاتێک ٨٣ ملیۆن
ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا
نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە
کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.
ئێستا تەنها ئەوەی
لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام
خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری
چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا
بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها
خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی
نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی
کیشوەرەکە.
وەک لە ڕاپۆرتێکدا
کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان
کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک
لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.
شیکاری پێکهاتەی
کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای
ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا
دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی
ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە
یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی
لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا
لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.
پاشان لە قۆناغی
کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا
و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە
چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە
لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.
تولۆک و هاوکارەکانی
بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر
بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی
بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی
وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.