هەواڵ

وردەكاری دەستگیركردنی ژمارەیەك خوێندكار لەسلێمانی

Mic
2022-11-22

دەسەڵات بۆ سەركوتكردنی ناڕەزایی خوێندكاران دەیان خوێندكار دەستگیردەكات و بەڵێننامەیان پێ پڕدەكاتەوە، جگە لەوەی لەزانكۆی سلێمانیش بەشێك لەڕاگرەكان هەڕەشە لەخوێندكاران دەكەن، بەپێی زانیاریەكان بەشێك لەو خوێندكارانەی بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كردووە فەرمانی فەسڵكردنیان بۆ دەرچووە.
ئەنجومەنی خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند 105 خوێندكار رۆژی دووشەممە 21-11-2022  لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون.
ئەنجومەنەكە لەراگەیەندراوێكدا دەشڵێت: ئاگادارین لە دوێنێوە دەسەڵاتی ترسنۆك ھەستاوە بە دەستگیركردنی خوێندكاران و شار پڕبووە لە كۆیلە، بۆ ڕفاندنی ھاوڕێكانمان ، لە دوێنێوە 105 خوێندكار دەستگیراون، دڵنیابن شەقام چۆڵ ناكەین و ناترسین.
ئەنجومەنی خوێندكارانی ناڕازی باس لەوەشدەكات بایكۆتی ھۆڵەكانی خوێندن دەكەن و ڕۆژی یەكشەمە جارێكیتر دەگەڕێنەوە شەقام.
ئەوان دڵنیایی دەدەن ئەگەر زیندانەكانیش پڕ بكەن لەخوێندكار گۆڕەپانەكە چۆڵ ناكەن.
مایك بەدواداچوونی كرد بۆ دەستگیركردنی ئەو خوێندكارانە، ئاسایشی سلێمانی خۆی لێ بێ بەری دەكات و دەڵێت پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان دەستگیریكردوون، بەڵام سەرچاوەیەكی پۆلیسی سلێمانی ڕەتیكردەوە هیچ خوێندكارێك لەلای ئەوان دەستگیركرابێت، هاوكات دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی پشتڕاستیان كردەوە كە دەیان خوێندكار دەستگیركراون و ئاگاداری كەسوكاری بەشێك لەو خوێندكارانەیان كردووەتەوە.
ئەمرۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و كۆیە و گەرمیان سەرەڕای هەڕەشەكانی دەسەڵات و رێوشوێنی هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە و داوای ئەو دەرماڵەیە دەكەن كە لە 2014 ەوە حكومەتی هەرێم بەپاساوی قەیرانی دارایی بڕیویەتی.

هاوكات كەسوكاری خوێندكارانی دەستگیركراوی زانكۆی سلێمانی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند:بەڕێزان لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتی هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە شێوەیەكی ئازادی و دیموكراسیانەدا لە خۆپیشاندانێكی هێمن و مەدەنیانەدا داوای مافێكی سەرەتایی خۆیان كردووە، بەڵام بەداخەوە لەبری وەڵامدانەوەیان ، ھێزە ئەمنیەكانی سنورەكە بە زەبری هێز و تووندو تیژی ڕەشبگیری وەڵامیان داونەتەوەو تا ئەو چركە ساتە بە دەیان خوێندكاری ئازیزمان دەستگیركراون، ئێمە هەرگیز چاوەڕێی ئەوەمان نەدەكرد چەك و فیشەك ڕووبەڕووی قەڵەم و ناوەندەكانی زانكۆ و خوێندكارانی ئازیزمان ببنەوە كە ئەمانە نەوەی دواڕۆژی گەلەكەمانن ..
ئەوەشیان خستوەتەڕوو: هەر ئەوەش نا بەڵكو ماوەی هەفتەیەك پڕۆسەی خوێندن بە زەبری هێز ڕاگیرا، دەرگای زانكۆكان داخران، خوێندكاران لە بەشە ناوخۆییەكان دەركران، ئێستاش بەوە نەوەستاون كەشی زانكۆكانی سنوورەكە بە گشتی بە سەربازگە كراون بە جۆرەها هێزی ئەمنی تەنراون و دەستگیركردنی خوێندكارانیش بەردەوامی هەیە كە ژمارەیان تا ئێستا گەیشتۆتە 50خوێندكار و بەشێكیان بێ سەروشوێن كراون و چارەنووسیان نازانین.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئێمە وەكو كەس و كاری خوێندكارانی زانكۆكانی سنووری سلێمانی داوا دەكەین دەستبەجێ چارەنووسی خوێندكاران ئاشكرا بكرێت و ئازاد بكرێن چیتر لە پڕۆسەی خوێندن دانەبڕێن بەبێ هیچ بیانووێك لەكاتێكدا ئێستا وا بەرەو تاقی كردنەوەكانی كۆڕسی یەكەم دەڕۆن و تاقی كردنەوەكانی میتێرمیش بەشێكی زۆریان لەدەستچوون، دەبێت بە هەموو شێوەیەك ئەو ماوەیان بۆ قەرەبوو بكرێتەوە كە دەستگیركراون، لە كۆتایی دا، كارەسات ئەوەیە ھێزە ئەمنیەكانی سلێمانی ئەوەیان سەلماند كە ئەو ئازادی و دیموكراسیەی باسی دەكەن و وێنایان كردووە تەنها ڕووكەش بووە و هەر خۆیان بن پێیان خست بەداخەوە...
ناوی ٤٤ خوێندكار بڵاوكرایەوە كە لەلایەن ھێزە ئەمنیەكانی سلێمانی دەستگیركراون
 ١- ئاكام 
٢- ئەحمەد سەروەر 
٣- شەماڵ 
٥- بەرهەم حسێن
٦- ڕاڤیار نەجمەدین (كۆلێژی زمان  بەشی ئینگلیزی قۆناغی دووەم )
٧- ئەحمەد سەروەر (كۆلێژی زمان بەشی ئینگلیزی قۆناغی دووەم ) 
٨- عبدلباسگ عومەر (كۆلێژی زمان بەشی ئینگلیزی قۆناغی دووەم)
٩- پەیڕەو كەریم (كۆلێژی زمان بەشی ئینگلیزی قۆناغی دووەم)
١٠- ڕۆژ
١١- ڕۆكان محمد 
١٢- هەوراز ئەحمەد
١٣- محمد عومەر 
١٤- شوانە پێشڕەو 
١٥- كارۆ هێمن 
١٦- ئاژێر
١٧- ئەحمەد ئیبراهیم 
١٨-یەشار ئیبراهیم قادر 
١٩- یوسف حەسەن (قۆناغی ٣ زانستە ڕامیارییەكان)
٢٠- ڕامیار وەهاب (بەشی یاسا قۆناغی دووەم)
٢١- زیرەك كەریم (بەشی یاسا قۆناغی دووەم)
٢٢-محمد عوسمان (قۆناغی چواری كیمیا )
٢٣- جەمال جەلال 
٢٤ٚ- هەرێم
٢٥- ڕاڤین بێستون 
٢٦- شادێر 
٢٧- محمد فارس 
٢٨- ڕابەر خالید
٢٩- ئسماعیل عەزیز موستەفا (زانستە كۆمەڵایەتییەكان قۆناغی دووەم)
٣٠-خدر ئیسماعیل عەزیز موستەفا(زانستە كۆمەڵایەتییەكان قۆناغی دووەم )
٣١-كۆسار حەكیم عەزیز (زانستە كۆمەڵایەتێكان قۆناغی دووەم)
٣٢-  ژیوار عوسمان حسێن  قۆناغی سێی كۆمپیوتەر
٣٣- ئاسۆ مەولود ئیبراهیم 
٣٤- زانیار تەها 
٣٥- باكۆ سەباح 
٣٦- ڕابەر نصردین 
٣٧- محمد  عبدللە
٣٨- محمد یوسف
٣٩- صدیق علی
٤٠- مستەفا سەید
٤١- دانیار محمد
٤٢- محمد  ڕەحیم 
٤٣- محمد عبدلرحیم 
٤٤- ئاسۆ علی



More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەدا سەدر هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە و چاوەڕێی دوو ئەگەرە

Mic
2025-09-17


سەرەڕای کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام موقتەدا سەدر هێشتا مۆتەکەی دەسەڵاتدارانی عێراقە، ئەمەش وایکردووە لەلایەک چاویان لەسەر هەڵبژاردن بێت و لەلایەکیش چاویان لەسەر سەدر بێت، خودی موقتەدا سەدریش چاوەڕێی روودانی دوو ئەگەرە لە عێراق.

موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر، هێشتا یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە سیاسییەکان، کە ڕووبەڕووی نەیارەکانی دەبێتەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یان تەنانەت لایەنگران و هاوپەیمانە نزیکەکانی.

لەدوای بڕیارە بەناوبانگەکەی سەدر بۆ کشانەوەی کوتلە پەرلەمانییەکەی کە خاوەنی 72 کورسی پەرلەمانی بوو، لە هاوینی 2022 و راگەیاندنی ڕەتکردنەوەی کارکردن لەگەڵ "گەندەڵکاران" کە مەبەستی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، پێشبینیەکان سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی سەدر بەردەوام مشتومڕی لە نێوان سیاسەتمەداران و شیکەرەوەکان و تەنانەت هاوڵاتیانی ئاسایی دروستکردووە.

موقتەدا سەدر لە هەموو پەیامەکانیدا سەبارەت بە کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژارد، تەنها ئاماژەی بە چینێکی گەندەڵی دەسەڵاتدار کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ نیازێکی تری خۆی بخاتەڕوو، بەڵام سەرکردەویەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی سەدر ئاشکرا دەکات.

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى راگەیاندووە، سەدر سیستەمێکی دەوێت کە لەگەڵ تێڕوانینی خۆیدا بگونجێت، کە لەوانەیە لەگەڵ تێڕوانینی ئەوانی تردا نەگونجێت.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە، کشانەوەی ئێستای موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی و بایکۆتی هەڵبژاردن، لەم دیدگایەوە سەرچاوە دەگرێت نەک ڕق لە کاری سیاسی.

ئاماژە بە پێگە و بەهێزی سەدر دەکات لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و دەڵێت: لەوانەیە یارییەکە بە تەواوی بگۆڕێت تەنانەت ئەگەر لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنیش دوور بێت، هەر بۆیە، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوێکیان لەسەر هەڵبژاردنەکان و چاوەکەی دیکەش لەسەر سەدرە.

لەگەڵ ئەوەی لایەنەسیاسییەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو، سەدر لە چوار ساڵی رابروودا، شەقامی لە بەرژەوەندی خۆی ساز و ئامادەکردووە بۆ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی راگەیاند، هەرچەندە سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی داوای لێکرد بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، بەڵام ئەو سوربوو لەسەر بڕیارەکەی.

لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا، موقتەدا سەدر بڕیارێکی دەرکرد بۆ دوورخستنەوەی 31 کەس لە بزووتنەوەکە و باڵی سەربازی سەرایا سەلام، بەهۆی ئاماەکارییان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

سەرکردەیەکی رەوتی سەر بە رۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى وتووە، ڕەوتی سەدر پشتگیری لە هیچ لیست و کاندیدێک ناکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەو سەرکردەیە ڕەتی دەکاتەوە پێشبینی هەنگاوەکانی داهاتووی سەدر بکات و دەڵێت: هەموو شتێک دەگونجێت، بەڵام کەس نازانێت چۆن و کەی ڕوودەدات.

ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەدر درکپێدەکات و گرەو لەسەر ئەگەری داڕمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بە تێپەڕبوونی کات، چونکە بڕوا وایە سیستەمی سیاسی ئێستا بە ئاسانی چاکسازی ناکرێت.

دەشڵێت: سەدر هەموو جۆرە کارێکی سیاسی تاقیکردۆتەوە. بەشداری کردن لە پەرلەمان و کشانەوەی لێی و بەشداریکردن لە حکومەت و کشانەوەی لێی و هەروەها دژایەتیکردنی چالاکی لە شەقامدا و پێدەچێت گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم سیستەمە توانای چاکسازی نییە.

یەکێکی تر لەو ئەگەرانەی کە سەدر چاوەڕێی دەکات، شوێنگرتنەوەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانە لە عێراق، خودی سەدریش خواستی خۆی بۆ جێگرتنەوەی نەشاردووەتەوە و بەپێی بنەماکانی مەزهەبی شیعە، موقتەدا سەدر هەموو مەرجەکانی تێدایە.