هەریەك لە ئەمریكا و روسیا و توركیا و هێزە كوردیەكان داوا دەكەن شەڕ لەباكوری سوریا ڕابگیرێت، لەم چەند رۆژەی دوایشدا سنوورەكانی باكوری سوریا و توركیا (رۆژئاوای كوردستان) چەند هێرشێكی بەخۆوە بینی، كە بەهۆیەوە چەندین كەس كوژران و برینداربوون.
لەوبارەیەوە نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: واشنتۆن دژی هەر جوڵەیەكی سەربازییە كە ببێتە هۆی تێكدانی ئاسایشی سوریا.
لەلایەن خۆشیەووە، بەوتەی نێردەی روسیا بۆ سوریا، روسیا داوای لەتوركیا كردووە دان بەخۆیدا بگرێت و هێزی سەربازی لەسوریا بەكارنەهێنێت و دۆخەكە هێندەی دیكە ئاڵۆز نەكات.
جەختكردنەوەكەی روسیا و ئەمریكا پاش ئەوە دێت كە توركیا رایگەیاند بەهۆی هێرشێكەوە بۆ سەر خاڵێكی سنوری وڵاتەكەی دوو كەس كوژراون، دواتریش هێرشەكەی خستە ئەستۆی یەپەگە و گروپە كوردیەكانی دیكە، ئەوەش لەكاتێكدایە پێش ئەو هێرشە و دوای هێرشەكەش توركیا چەند جارێك ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستانی بۆردوومان كردووە، بەتایبەت دوای تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵ كە ئەویش هەر گروپە كوردیەكانی سوریای نزیك لەپەكەكەی پێ تۆمەتبار كرد.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا زیاتر لەبارەی هۆشداریەكانی ئەمریكا بۆ توركیا قسەیكردوە و دەڵێت: واشنتۆن ئاگاداری ئەنقەرەی كردووەتەوە كە هێرشی سەربازی بۆسەر باكوری سوریا مەترسی گەورەی دەبێت بۆ شەڕی دژ بە داعش.
نێد پرایس دەشڵێت: داوامان لەتوركیا كرد هێرشی سەربازی ئەنجام نەدات، وەك چۆن داوامان لەهاوبەشە سوریەكانمان كرد هیچ هێرشێك ئەنجام نەدەن و گرژی دروست نەكەن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت: دژی هەر هێرشێكی سەربازین كە ببێتە هۆی ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی سوریا، بەهەمانشێوە دژی ئەوەین سەروەری عێراق پێشێل بكرێت لەرێگەی هێرشی سەربازی كە هەماهەنگ نەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەهەمانشێوە دژی ئەو هێرشانەین كەبەمدواییە لەباشووری توركیا ئەنجامدراو بەهۆیەوە ژمارەیەك مەدەنی بوونە قوربانی.
بەرپرسێكی ئەمنی توركیا ئاشكرایكردووە لەهێرشەكەی دووشەممەی رابردوو لەگازی ئەنتابی باشووری توركیا، منداڵێك و پیاوێك كوژراون و شەش كەسی دیكەش برینداربوون، دواتریش توركیا چەند هێرشێكی لەیەك كاتدا بۆسەر سوریا و عێراق ئەنجامدا.
هاوكات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: هێرشەكان تەنها لەهێرشی ئاسمانیدا ناوەستن، بەڵكو هێرشی وشكانی لەسوریا دژ بە "تیرۆریستان" ئەنجامدەدات. مەبەستەكەی ئەردۆغان هێزە كوردیەكان بوون.
لەم ساڵانەی دوایدا توركیا چەندین ئۆپەراسیۆنی لەباكوری سوریا و عێراق دژ بە پەكەكە و هێزە كوردیەكانی سوریا ئەنجامداوە، بەڵام ئەمریكا نەیاری ئەو هێرشانەیە و هێرشەكانیش بووەتە خاڵی ناكۆكی نێوان توركیا و ئەمریكا كە دوو هاوبەشی ناتۆن.
هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێن ئەو هێرشانەی توركیا ئەنجامیداون، نەخۆشخانە و شوێنی مەدەنی كردووەتە ئامانج و 11 مەدەنی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەك چەند شەڕڤانێكیان بوونەتە قوربانی.
دامەزراوەی ڤیژن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان بۆ کاریی هاوبەش و پێکەوەیی واژۆکرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025 یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لە نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی نەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە شاری بەغدا واژۆکرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی یاداشتنامەکە، هەردوو دامەزراوەکە وەک دوو خانەی بیری گرنگ و کاریگەر، هەماهەنگی و هاوبەشی دەکەن دەربارەی ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لە سەرتاسەری عێراقدا.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یاداشتنامەکە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و خستنەڕووی چارەسەرەکان.