بەپێی راپرسی رۆژنامەیەك، كە لەناو ئێزیدییە ئاوارەبووەكانی هەریەكە لە كامپەكانی مام ڕەشان و شێخان ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ڕێژەی لە ٦٥% ی دانیشتوانی ئەو دوو كامپە تووشی نەخۆشییە دەروونییەكان بوون، زۆرینەشیان ژنانن.
ڕۆژنامەی بی ئێم سی سایكۆلۆجی، كە تایبتە بە پرسە پزیشكیەكان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە: قەیران و حاڵەتە فریاگوزارییەكان، كە لە ئەنجامی شەڕ و كارەساتە سروشتی و مرۆییەكانەوە دروست دەبن، مەترسیی گەورەیان لەسەر باری دەروونی ئەو كەسانە دروستكردووە، كە زیانیان بەركەوتووە و لە ئەنجامیشدا كاریگەری لەسەر دەروونییان هەبووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە: هێرشەكەی داعش بۆسەر سنوری ناوچە ئێزدی نشینەكان لە ساڵی ٢٠١٤ دا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ٤٠٠ هەزار كەس و هەروەها شەش هەزار ژن و كچ ڕفێنران و كرانە كۆیلە، لەوێش مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەسەر دەستی ئەو تیرۆرستانەوە لەگەڵ كرا.
ئەو رۆژنامەیە لەراپۆرتەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: زۆربەی ئەو ئێزیدیانەی، كە لە كاتی هێرشەكەدا بەدیلی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە ڕفێندرابوون و دواتر لە ڕێگە جیاوازەكانەوە ئازادكراون تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون، كە زۆرینەی ئەوانەش هەڵگری نەخۆشی خەمۆكین.
لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا باسلەوەشكراوە، ژمارەی ئەو ئاوارە ئێزدییانەی لە لە ئێستادا لە هەردوو كامپی مام ڕەشان و شێخان لە سنوری دهۆك نیشتەجێن ژمارەیان دەگاتە ١٠ هەزار و ٤١١ كەس، كە ڕێژەی لە ٥٠.٩% یان ژنن و تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٧٧ ساڵدایە.
هەروەها ئەوەش لەراپۆرتەكەدا هاتووە: ڕێژەی لە ٦٥% ی ئەو ئاوارە ئێزیدییانەی لەو دوو كامپەدان حاڵەتی تێكچوونی دەروونییان هەیە، بەجۆرێك لە ١٤%یان نەخۆشیی دەروونی مامناوەندییان هەیە، لە ٣٦%یان نەخۆشی دەروونی سووكیان هەیە و لە هەمانكاتیشدا لە ١٥% ی ئەو ئاوارانە نەخۆشیی دەروونی توندیان هەیە.
لە كۆتای ڕاپۆرتەكەدا ئەوەخراوەتەڕوو: ژنانی دانیشتووی ئەو دوو كامپەی سنوری شاری دهۆك زۆرترین ڕێژەی حاڵەتەكانی تێكچوونی دەروونی و نەخۆشییە دەروونییەكانیان هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.