هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆ كامێرای پۆینت توو پۆینت لەسەرجەم شارەكان دادەنێت

Mic
2022-11-27

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سورن لەسەر ئەوەی كامێرای پۆینت توو پۆینت جێبەجێ بكەن و تەنانەت هاتوچۆی سلێمانی بەشێك لەزیانی تەقەكردن لەكامێراكان دەژمێرێت و چاوەڕێیە بۆ دەستبەكاربوونی كامێراكان.
لیژنەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سەرپەرشتی پڕۆژەی کامێرای تیژرەوی پۆینت تو پۆینت دەکات، بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ  کەی ئەوان ڕاپۆرتی کۆتایی  بنوسن کە لە ڕووی تەکنیکییەوە هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون، ئەو کاتە کامێراکان دەکەوێتە کار.
پرۆژەكە تەنها لەسلێمانی نییە، بەڵكو لەهەولێر و دهۆكیش گرێبەستێك ئامادەیە تا ئەو كامێرایە بخەنەكار كە هەردوو كۆمپانیاكە حزبین و قازانجەكەشی هەر بۆ ئەوانە، بەوتەی سەرچاوەكە پرۆژەی کامێرای پۆینت تو پۆینت  لە لایەن دوو کۆمپانیا لەسەر ئاستی کوردستان بە شێوەی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت جێبەجێ دەکرێت و تایبەت نیە بە هیچ ناوچەیەک.
وتیشی: لە هەموو شارەکان پڕۆژەکە لە قۆناغی ئامادەکردنی تەکنیکی و دامەزراندنی کامێراکانە و کەی و لە چ شار و ناوچەیەک زووتر تەواو بوو  سیستمەکە دەکەوێتە کار.
وەك ئەو سەرچاوەیە دەڵێت کامێرای پۆینت تو پۆینت تەنیا لە شەقامە خێراکانی دەرەوەی شار دادەندرێت بۆ ئەوەی شوفێر لەخێرایی دیاریكراو كە ١١٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک تێپەڕ نەکات. 
سەبارەت بەپرسیاری هاوڵاتیان كە ئایا ئەو كامێرایانەی لەناو شار و لەترافیكەكان بە دارتێلەكانەوە هەڵواسراون كە ئایا كامێرای پۆینت توو پۆینتن، سەرچاوەكە وتی "هەندێ لایەن بە ئەنقەست تەنانەت کامێراکانی ئەمنی ناوشاریشیان بە کامێرای پۆینت تو پۆینت بە خەڵک ناساندووە".
لە سەرەتایی مانگی ١٠ دا بە وتەی کۆمپانیای جێبەجیکاری کامێرای پۆینت تو پۆینت   دوو جار تەقە لە کامیراکانیان کراوە  لە ڕێگەی دووکان- سلێمانی ، بەوتەی سەرچاوەیەك لەكۆمپانیاكە زیانێکی زۆر بەر کامێراکانی تیژرەوی کەوتووە و بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ زیانەكان دەژمێردرێن.
 لەبارەی زیانەکانی تەقە کردن لە کامێراکان سەرچاوەكەی وەزارەتی ناوخۆ وتی: بە گوێرەی گرێبەست هەندێ لە زیانەکان کۆمپانیای جێبەجێکار دەیدات و هەندێ جۆری زیانیش حکومەتی هەرێم دواجار ئەوە پرۆژەی حکومەتە و پاراستنی لە ئەستۆی حکومەت خۆیەتی تا ئەو لایەنە دەدۆزرێتەوە كە زیانی پێگەیاندووە و زیانەكەی پێ دەژمێردرێت.

هاوكات سەبارەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی كامێرای پۆینت توو پۆینت و قەرەبووكردنەوەی زیانەكان هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەمایكی وت:" بێگومان هەر زیانێك بەر پرۆژەیەكی حكومەت بكەوێت دەبێت حكومەت خۆی قەرەبووی بكاتەوە، ئەگەر ڕووداوەكە بەدەر لەویستی ئەو كۆمپانیایە یان حكومەت بێت كە جێبەجێی دەكات، بۆیە كامێراكانی سلێمانیش كە تەقەیان لێكراوە تا لایەنی تۆمەتبار دەدۆزرێتەوە حكومەت خۆی قەرەبووی زیانەكان دەكاتەوە".
وتیشی:"سیستەمی پۆینت توو پۆینت لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و تەنها سلێمانی ناگرێتەوە".
لە ماوەی رابردوو دوای ئەوەی بەرێوبەرایەتی هاتۆچۆی سلیمانی رایگەیاند، لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆ سەرجەم رێگاکانی دەرەوەی شاری سلێمانی سیستمیکی کامێرای تیژرەوی بۆ دادەنڕێت کە ناسراوە بە " پۆینت تو ۆینت" ئەمەش نارەزایەتی بەشێکی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە دواتر داواكاری گشتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەكەیان ڕەتكردەوە بەڵام وەزارەتی ناوخۆ گوێی بەناڕەزایەتیەكان نەدا.


More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.