به‌رپرسێكی كورد له‌به‌غدا زانیاریی گرنگ لەبارەی داواكاریه‌كانی ئێران بۆ جێگیركردنی سوپای عێراق‌و هێزی عێراقی له‌سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئێران، ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێزێكی سوپای عێراق بۆ سنوره‌كانی هه‌رێم جوڵه‌ی پێناكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: هیچ هێزێكی سوپای عێراق ناچێته هێڵی سنوری هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ئه‌ركه به‌هێزی سنوری ناوچه‌ی یه‌ك ده‌سپێردرێت، كه زۆربه‌یان كوردن‌و سه‌ر به‌عێراقن، فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان له‌هه‌ولێره‌و لایه‌نی عێراقیش ڕه‌زامه‌ندیداوه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ته‌نها بیانووه، ئه‌گینا بۆچی قوڵایی شاره‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوك‌و ماده‌ی 140، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگەیاند: به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوك، پێویسته له‌ماوه‌ی مانگێكدا لیژنه‌ی ماده‌ی 140 كارابكرێته‌وه‌و كارمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردوه‌و پێداچونه‌وه بۆ هه‌یكه‌لیه‌تی لیژنه‌كه ده‌كرێت، به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێكیش له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی لیژنه‌كه كۆبونه‌وه كراوه‌و هێڵه گشتییه‌كانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كه دیاریكراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بودجه‌شدا پشكی تایبه‌ت به‌ماده‌ی 140 دیاریبكرێت‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌و ماده‌یه ده‌یانگرێته‌وه، له10 ملیۆن دیناره‌كه بێبه‌شنه‌بن.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئەوەی خستووەتەڕوو: پێویسته هه‌رێم له‌ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق به‌شداربێت‌و لیژنه‌یه‌كیش بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت‌و گاز پێكهێنراوه‌و به‌ته‌شریعكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه زۆرێك له‌كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌رده‌بن.
لەماوەی رابردوودا ئێران چەند جارێك بۆردوومانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی لە هەرێمی كوردستان كردووە، هەفتەی رابردووش ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبوەوە و بڕیاریدا هێز لەسنوورەكان زیاتر بكرێت، بەشێك لەمیدیاكانیش هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە هێزی عێراق دێتە سنوورەكان و ئەوەش لەسەر داواكاری ئێران بووە.
داواكارییەكەی ئێران لەكاتێكدایە لەماوەی هەفتەی رابردوەوە دووجار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ماوەبەسەرچووی هەرێم سەردانی بەغدای كردووەو یەكێك لەپرسە سەرەكیەكانیش مەسەلەی سنورەكانی هەرێمە لەگەڵ ئێران، بەپێی زانیاریەكان حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەیەوێت هیچ هێزێكی عێراقی نەیەتە ئەو سنورانە و عێراقیش دەیەوێت هێزێكی سوپا بنێرێتە ئەو سنورانە، ئەوەش لەكاتێكدایە ئێران هەڕەشەی ئەوەیكردووە ئەگەر هێزێكی عێراقی سنورەكان نەپارێزێت هێرشی زەمینی ئەنجام دەدەن بەڵام هێزە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش پێشتر ڕەتیانكردەوە بارەگاكانیان لەهەرێم چۆل َبكەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.