هەواڵ

خوێندكارانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامن لەناڕەزایی دەربڕین، حكومەت دەرماڵەی خستووەتە سەر داهاتی پارێزگاكان

Mic
2022-11-28

خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و لەبەردەم دەرگای زانكۆكەیان گردبوونەوە و دەرگایان داخست، ئەوان دەڵێن بەشداری لە تاقیكردنەوەكان ناكەن ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكەن.
بەشێك لە خوێنداكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەڵێن: داواكاری سەرەكیان بریتییە لە بە یاساكردنی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ هەموو ساڵێك و ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت ئەوا بۆ تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمیان ئامادە نابن.
باس لەوەشدەكەن ماوەی 10 رۆژە خۆپیشاندانیان بەردەوامە، بەڵام لایەنە حكومییەكان هیچ وەڵامێكیان نەداونەتەوە و ئەگەر ئەوان خۆیان بە بەرپرس لە داواكارییەكانیان نازانن ئەوا با لەلایەنێكی دیكەی داوا بكەن و دەشڵێن "ئەگەر بە قسەیان نەكەن دۆخەكە خراپتر دەبێت.
ماوەی سێ هەفتەیە خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم بەردەوامە و داواكاری سەرەكیان بەیاسایكردنی دەرماڵە و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنە.
بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان كە لە 2014 ەوە حكومەتی هەرێم بەپاساوی قەیرانی دارایی بڕیویەتی، حكومەت مانگانە پێویستی بە پێنج ملیار دینارە كە لە ساڵێكدا دەكاتە 35 ملیار دینار، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە بۆ دوبارە خەرجكردنی دەرماڵە بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.
بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش باس لەوە دەكەن، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەدوایین كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا بەشێوەی زارەكی داواكاریی خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی بۆ ساڵێكی دیكە پەسەندكردوەو لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دراوە.
هەر بەپێی زانیاریەكان حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەرماڵەی خوێندكارانی خستووەتە سەر داهاتی پارێزگاكان، هەر ئەوەش هۆكاربووە كە تائێستا بڕیار لەسەر خەرجكردنی دەرماڵە نەدراوە چونكە لەپارێزگای سلێمانی كێشە لەكورتهێنانی داهات دروستدەبێت و بەهۆیەوە خوێندكاران كێشەیان بۆ دروستدەبێت.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.