زانست

توێژینەوەیەکی نوێ: میسڕییە کۆنەکان نەشتەرگەری شێرپەنجەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە

Mic
2024-07-22

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی سکای نیوز، زانایان پێشتر لە توێژینەوەکانیانەوە دەیانزانی کە میسڕییە کۆنەکان بە شێوەیەکی ناوازە شارەزا بوون لە بواری پزیشکیدا، توانیویانە چەندین داهێنان لە بواری پزیشکیدا بکەن.
تیمێکی نێودەوڵەتی توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە دوو کەللـەسەری مرۆڤ کردووە کە هەریەکەیان تەمەنیان هەزاران ساڵە و بەڵگەی باوەڕپێنەکراویان بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە دۆزیەوە.
نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، پرۆفیسۆر ئێدگارد کامارۆس، پسپۆڕی نەخۆشییە کۆنەکان لە زانکۆی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا، دەڵێت: ئەم دۆزینەوەیە بەڵگەیەکی ناوازەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن پزیشکی میسڕی کۆن زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر هەوڵی مامەڵەکردن لەگەڵ شێرپەنجەی داوە.
توێژەران پشکنینیان بۆ دوو کەللـەسەر کردووە، کە لە زانکۆی کامبریج هەڵگیراون، یەکێکیان مێژووەکەی لە نێوان ساڵانی ٢٦٨٧ بۆ ٢٣٤٥ پێش زایین هی پیاوێکە کە تەمەنی لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدایە، ئەوی دیکەیان لە نێوان ساڵانی ٦٦٣ بۆ ٣٤٣ پێش زایین بۆ ژنێک کە تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاترە.
لەسەر کەللـەسەری پیاوەکە، چاودێری وردبینی برینێکی قەبارە گەورە دەرکەوتووە کە هاوتایە لەگەڵ لەناوچوونی شانە زۆرەکان و نزیکەی ٣٠ برینی گوازراوەی هەبووە، کە ئاماژە بووە بۆ شێرپەنجە.
هەروەها لەسەر کەللـەسەری ژنەکەش، برینێکی گەورەی هەبووە کە لەگەڵ وەرەمێکی شێرپەنجەییدا یەکدەگرێتەوە کە بووەتە هۆی لەناوچوونی بەشێکی ئێسکەکە، ئەمەش رەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی هەرچەندە لە شێوازی ژیانی مۆدێرنی ئێستا، تەمەنی مرۆڤەکان و ئەو مادانەی کە دەبنە هۆی شێرپەنجە لە ژینگەدا هەموویان پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی شێرپەنجەوە هەیە، بەڵام هەزاران ساڵ لەمەوبەر شێرپەنجە بوونی هەبووە.

More News

Most Popular

Tech

"homeOS"... ئەپڵ بە ڕۆبۆتێکی ناوازە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە دەکاتە ئامانج

Mic
2024-10-17

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەپڵ هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لە ڕێگەی ستراتیژییەکی نوێ و گەورە مەبەستەوە بەهێز بکات.

ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، لەگەڵ شاشەیەکی زیرەک و ئامێرێکی پێشکەوتووی ڕۆبۆتی سەر مێز.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدانی ئەپڵ بە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لەسەر بنەمای سێ پێکهاتەی سەرەکییە کە بریتین لە شاشە، زیرەکی دەستکرد و نەرمەکاڵا.

کۆمپانیاکە بەنیازە شاشەی ماڵەوە بە نرخێکی گونجاو بخاتە بازاڕەوە، هاوشێوەی ئایپاد، کە دەتوانرێت لە دەوروبەری ماڵەکەدا دابنرێت، هاوشێوەی بڵندگۆکانی HomePod.

ئەم شاشانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەستیان بگات بە چەندین تایبەتمەندی وەک سەیرکردنی ناوەڕۆک و پەیوەندیکردنی FaceTime و گەڕان بە ئینتەرنێتدا.

پێشبینی دەکرێت زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ستراتیژی ئەپڵ بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە، هەروەها سیستەمی زیرەکی ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە وردی کۆنترۆڵی ئامێر و بەرنامەکان بکەن، هەروەها ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو لە ئامێرەکانی ماڵەوە بەدەست بهێنن.

بلومبێرگ ئاماژه ی به وه دا که ئه م ئامێره ڕۆبۆتییه که پێشبینی ده کرێت به نرخی هه زار دۆلار بخرێته بازاڕه وه ، یه که م به ڕهه م ده بێت که به ته واوی له سه ڕ پلاتفۆرمی زیره کی ده ستکردی Apple Intelligence پەرەی پێبدرێت، بەو پێیەی دەتوانێت لە ژینگەی دەوروبەری تێبگات و... بە شێوازی زیرەکتر کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران بکەن.

لە بەرەی نەرمەکاڵا، ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، کە لەسەر بنەمای سیستەمی tvOS دەبێت کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەپڵ تیڤیدا بەکاردێت کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا دیزاینی بەرنامەی Home ی کردووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە.

شایانی باسە کە هەوڵەکانی پێشووی ئەپڵ لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە تا ئێستا سەرکەوتنی خوازراویان بەدەست نەهێناوە، بەڵام زۆر کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆتۆکۆڵی Matter بۆ ئامێرە زیرەکەکان بە مەبەستی پشتگیریکردنی پەیوەندی فراوانتر لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی تر.

پێدەچێت ئەپڵ دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم بازاڕەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕکابەرەکانی وەک ئەمازۆن و گووگڵ هێشتا نەیانتوانیوە زاڵ بن بەسەر ئەم بوارەدا. ڕەنگە ئەپڵ سوود لە ناوبانگە بەهێزەکەی وەربگرێت و سەرنجی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر بێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی کێبڕکێ بەسەر کۆمپانیاکانی تردا.