سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا چەند راسپاردەیەکی لەسەر دانانی سیستەمی غازی شل ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە دواتردا وەک ئەنجومەن رێنماییەکان بڵاودەکەنەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە كە سەبارەت بە سیستەمی غازی شل بوو، ئەم راسپاردانە خرانەڕوو:
یەکەم: شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی چاوبخشێننەوە بە مۆڵەتی پێدانی بینادا.
دووەم: وەبەرهێنان دانانی سیستەمی غاز بكرێتە مەرج لە خانوو، یەكەكانی نیشتەجێبوون.
سێیەم: كاركردن بە تایبەتمەندییەكانی عێراق لە سەلامەتی كاركردن بە سیستەمی غاز.
چوارەم: بە سێنتراڵكردنی سیستەمی غاز لە سنوری ئیدارەلەی سلێمانیدەبێت حكومەت ئەمە بكات لە داھاتوو.
پێنجەم: دەستەیەك لە پارێزگاكای سلێمانی و ئیدارەكان دروستبكرێت و پشكنین بۆ غاز بكات لە رێگای ئامێری پشكنینی پێشكەوتوو لە هەموو ناوچەکان.
شەشەم: ئێشکگری هەبێت لەناو پارێزگا و شوێنەکانی دیکەش، ئەندازیار ھەبێ لەناو یەكە ئیدارییەكان وەك پسپۆری سیستەمی غاز لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان.
حەوتەم: بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە پسپۆران و كەنالەكانی راگەیاندن
هەشتەم: توندكردنەوەی سزای سەرپێچی كاران لە رێنماییانەی دواتر دەردەكرێن بە شێوەی فەرمی.
لەماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان چەندین رووداوی نەخوازراو بەهۆی تەقینەوەی غازەوە روویاندا و لە دیارترینیان رووداوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی رۆژی ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢ کە بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیانلەدەستدا و ١٢ کەس برینداربوون و رووداوەکەی دهۆکیش کە لە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٢ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 30 كەسی دیكەش برینداربوون.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.