هەواڵ

لە2019 ەوە لەهەرێمی كوردستان 743 ژن بەڕووداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

Mic
2022-11-30

بە پێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان و خێزان لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2019 ەوە تا شەش مانگی یەكەمی 2022 ، 117 ژن كوژراون و 193 ژنیش خۆیان كوشتووە و 155 ژنیش بەهۆكاری جیاجیا "سوتاون" و 278 ژنیش خۆیان سوتاندووە كە كۆی گشتی دەكاتە 743 ژن كە بەهەر هۆكارێك بێت لەهەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ ژنان و خێزان لەهەرێمی كوردستان، لەساڵی 2019 45 ژن كوژراون و لەساڵی 2020 دابەزیوە بۆ 25 ژن و لە 2021 یشدا 25 ژن كوژراون، بەڵام لەشەش مانگی یەكەمی 2022 دا 22 ژن لەهەرێم كوژراون، جگە لەوەی لە2019 دا لەهەرێم 62 ژن خۆیان كوشتووە و 155 ژن سوتاون و 104 ژنیش خۆیان سوتاندووە، لەساڵی 2020 یش 25 ژن كوژراون و 38 ژن خۆیان كوشتووە و 68 ژنیش خۆیان سوتاندووە، هاوكات لەساڵی 2021 دا 25 ژن كوژراون و 62 ژن خۆیان كوشتووە و 78 ژنیش خۆیان سوتاندووە، بەڵام لەشەش مانگی یەكەمی 2022 دا لەهەرێمی كوردستان جگە لەوەی 22 ژن كوژراون 31 ژنیش خۆیان كوشتووە و 29 ژنیش خۆیان سوتاندووە.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.