هەواڵ

شێوازی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان دەگۆڕێت

Mic
2023-01-17

ئێستا بەشێك لەهاوڵاتیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر بڕیارەكانی حكومەت لەبری خۆپیشاندان و رێپێوان پەنا بۆ مانگرتن و پەكخستنی كاروباری خۆیان یاخود ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەكان دەبەن.
ئەمرۆ بەهۆی زیادكردنی باجی سەرقوفڵانە لەسەریان، بەشێك لەدووكاندار و كاسبكارانی بازاڕی عەسری لەسلێمانی دووكانەكانیان داخست و گردبوونەوە.
وەك خۆیان باسی دەكەن بەهۆی زۆری كرێی سەرقوفڵانە، دووكانەكانیان داخستووە و باس لەوەشدەكەن، ساڵانە باجیان لەسەر زیاد دەكرێت، ئەو دووكاندارانە ئەوەش ئاشكرادەكەن ئەو بازاڕە موڵكی حكومەتە و بە كرێ دراوە بەو دووكاندارانە.
دەشڵێن ساڵانە بە رێژەی لە ٪20 باجیان لەسەر زیاد دەكرێت و كڕیاریشیان كەمبووەتەوە، داهاتیشیان وەك پێویست نییە.
دووكاندارەكان پەنایان بۆ پارێزگای سلێمانی بردووە و دەیانەوێت كێشەكانیان چارەسەر بكرێت، هاوكات هەر ئەمرۆ بەهۆی دروستبوونی كێشە لە كاركردنیاندا هێڵی پاسەكانی (مەجید بەگ، ڕزگاری، بەختیاری ) دەستیان بەمانگرتن كرد و دەڵێن پێیان وتوون لەگەڵ هێڵەكانی نزیك لە خۆیان تێكەڵ ببن و كاركردنیان رێك بخەنەوە، لەكاتێكدا هێڵەكانی دیكەش ڕەزامەند نین بەو تێكەڵ كردنە.
بەوتەی ئەو شۆفێرانە پێشتریش ناڕەزاییان دەربڕیوە بەهۆی ئەوەی بەشێك لەهێڵەكانی دیكە ناوچەی كاركردنیان نزیكە لێیانەوە و بەهۆیەوە كاریان نەماوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر دانیشتوانی قەزای پێنجوێن لەپارێزگای سلێمانی دەستیان بە گردبوونەوە و داخستنی رێگای مەرزی باشماخ كرد، دوای پێنج رۆژ لەبەردەوامبوونیان لەناڕەزایەتی دەربڕین و داخستنی رێگای بازرگانی باشماخ حكومەت ناچاربوو داواكاریەكەیان جێبەجێ بكات كە دابینكردنی ئەو سێ كاتژمێرە كارەبایە بوو كە حكومەت پێشتر لێی بڕیبوون، هاوكات دابینكردنی بەرمیلێك نەوتی دیكە بۆیان لەلایەن حكومەتەوە.
حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم باجێكی زۆری خستووەتەسەر هاوڵاتیان كاسبكاران و ئەوەش ناڕەزایەتی لێكەوتووەتەوە، جگە لەوەی خزمەتگوزاریەكان وەك پێویست نین بەتایبەتیش كارەبا و ئاو و نرخی سوتەمەنیش گرانە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.