سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا ئاشكرایكرد، لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا 135 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كردووە بۆ دەرەوە، لە ئەو ژمارەیەش 19 هەزار و 200 كەس لە ساڵی 2022دا بووە.
ئەبوبەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا بەمایكی وت: لە ئەو ژمارەیەی كە لە ساڵی 2014وە كۆچیان كردووە، 366 كەس بونەتە قوربانی بەدەر لەو كەسانەی كە بێ سەروشوێنن، دەڤەری ڕاپەڕینیش پشكی شێری بەركەوتووە لە ڕێژەی كۆچبەران و قوربانیان كە ژمارەیان 29 هەزار و 100 كۆچبەرە و لە نێویاندا 94 كەس گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی: ئامارەكان دەریدەخات زۆربەی كۆچبەران گەنجن و بێكاری و خراپی دۆخی هاوڵاتیانیش هۆكاری سەرەكی كۆچە لە هەرێمی كوردستاندا.
بەوتەی ئەبوبەكر عەلی بێكاری وای لە گەنج كردووە كە كۆچ بكەن و نەتوانن لەم نیشتیمانە بمێننەوە و تاكە بژاردەیان ڕۆشتن بێت لەم نیشتیمانە بۆ وڵاتێكی تر، لانیكەم بۆ ئەوەی وەك مرۆڤ بژین.
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا وتیشی: هۆكاری تریش هەیە وەك نادادی، كە دەبینین نادادی زۆر هەیە، لە ڕوی چێنایەتیەوە بووەتە دوو چین، چینێكیان دەوڵەمەندی هەڵتۆقیو كە بە ماوەیەكی كەم بووەتە خاوەن سەروەت و سامانێكی زۆر ئەوانەش، ئەو چینە دەگرێتەوە.
"ئامارەكان دەریدەخەن كە بەهۆی باشتربونی دۆخی هەرێمی كوردستان لە نێوان ساڵی 2011 تا 2014 كۆچی پێچەوانە بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە، بە شێوەیەك كە نزیكەی 37،000 كەس گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام سەرهەڵدانی داعش و دروستبونی چەندین قەیران لە هەرێم دا ئەم هاوكێشەیەی پێچەوانە كردەوە"ئەبوبەكر عەلی وای وت.
وەك سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان دەڵێت: لە ناو كۆچبەراندا لاسەنگیەكی گەورەی ڕەگەزی هەیە و بەشێكی زۆری كۆچبەران لە ڕەگەزی نێرن كە لە داهاتوودا بۆی هەیە ببێتە یەكێك لەو كێشانەی ڕوبەڕوی هاوڵاتیانی هەرێم دەبێتەوە.
دەشڵێت: دەبینین ئەوەی كە ڕۆشتووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە 90%ی ڕەگەزی نێرن، ئێمە داتایەكمان لەبەردەستدایە هی ساڵی 2022 لە زانكۆی ڕاپەڕین بەرواوردكاریەكمان كردووە، كە تەنیا بەس لە یەك زانكۆ كە زانكۆی ڕاپەڕینە، ڕێژەكە بەم جۆرەیە،( 1884) ڕەگەزی نێری تێدایە و بەرامبەر بە( 3888) ڕەگەزی مێ، كە دەبێت حكومەت هەڵوێستەی لەسەر بكات.
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان پێنەدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم بە هۆكاری سەرەكی بۆ كۆچی نایاسایی دەزانێت و ئاماژە بەوەدەكات بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی كورد.
دیواری رۆژئاوا یان دیواری بوراق، ئەم دیوارە دەکەوێتە
نزیک مزگەوتی ئەقسا، پێش هێرشەکەنی سەر ئێران، نەتەنیاهو سەردانی ئەم دیوارەی کرد
و ناوی جەنگەکەی لەسەر دیوارەکە جێهێشت، بەڵام ئایا ئەم سەردانەی ئەمڕۆ جەنگێکی
تری بەدواوەیە؟
ئەمڕۆ، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوژینەکانیان لە قودس سەردانی "دیواری
رۆژئاوا"یان کرد کە شوێنێکی پیرۆزە لەلای جووەکان.
دیواری ڕۆژئاوا کە دیواری بوراقیشی پێدەوترێت، دەکەوێتە
شاری کۆنی ئۆرشەلیم، شوێنێکی گرنگی نوێژ و حەجکردنە کە بۆ گەلی جولەکە پیرۆزە، ئەمە
دوایین بەشی پاشماوەی دیوارە پارێزەکەیە کە جاران دەوری کێوی پەرستگاکەی دابوو، کە
پەرستگای یەکەم و دووەمی ئۆرشەلیم لەوێ بوون، هەردووکیان لەلایەن جوولەکەکانی کۆنەوە
بە پیرۆزی بێهاوتا دادەنران.
ڕەسەنایەتی دیواری ڕۆژئاوا بە دابونەریت و گێڕانەوەی مێژوویی
و بەڵگەی شوێنەوارناسی پشتگیری دەکرێت، لە دەوروبەری سەدەی دووەمی پێش زایین سەرچاوەی
گرتووە، هەرچەندە بەشەکانی سەرەوەی دواتر دروستکراون.
نەسراوی جۆراوجۆر مانەوەی دیوارەکە بە شێوەیەکی جیاواز لێکدەداتەوە،
یەکێکیان رایوایە ئەوە دەکات کە خودا ئەم پارچەیەی بۆ گەلی جولەکە پاراستووە، لە
کاتێکدا یەکێکی تر دەڵێت تیتۆس وەک هێمایەکی خەمباری داگیرکردنی یەهودا لەلایەن ڕۆمانەکانەوە
پاراستووە.
بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە دیوارەکە ئێستا تێکەڵ بە پێکهاتەیەکی
گەورەتر بووە کە چواردەوری گومەزی بەردی موسڵمانان و مزگەوتی ئەقسا دەورەدراوە،
ناکۆکی بەردەوامی هەیە لە نێوان عەرەب و جوولەکەکان لەسەر دەسەڵاتی دیوارەکە و زۆرجار
مافی چوونە ژوورەوە.
ئەم ناکۆکییە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لەوەتەی ئیدارەی
ئیسرائیل کۆنترۆڵی تەواوی شارە کۆنەکەی کرد لە دوای جەنگی شەش ڕۆژ لە حوزەیرانی
1967.
لە ئێستادا، دیواری ڕۆژئاوا نزیکەی 50 مەتر درێژی و نزیکەی
20 مەتر بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر قووڵتر دەچێتە ناو زەوی، پەرستنی جوولەکەکان لێرە
دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بیزەنتی سەرەتایی و پشتگیری بیروباوەڕی حاخامەکان دەکات کە
"ئامادەبوونی خودایی هەرگیز دیواری ڕۆژئاوا بەجێ ناهێڵێت."
ساڵانە بە ھەزاران جوولەکە سەردانی دەکەن، ئەم دیوارە جگەلەوەی
گرینگیەتەکی زۆری ھەیە بۆ جوولەکەکان ئەوا گرینگیەکی تایبەتی تری ھەیە بۆ موسڵمانان،
چونکە بەشێ لە سەرچاوەی مێژووی ئیسلامیەکان پێیان وایە ئەو دیوارە بەستەری پەیامبەری
ئیسلام بووە لە ئیسرا و میعراجیدا.
رۆژی 12ـى حوزەران،
واتە رۆژێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆشتە دیواری بوراق و لە نامەیەکی بچوکدا ئاماژەی بە دەربڕینی شێری
ڕاپەڕیو دا.
شێری ڕاپەڕیو، دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی ژمارەکان لە تەوراتدا، کتێبەکە خۆی باس لە جوەکانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی
ئەخمینی دەکات، کە خاوەن ئیمارەتی خۆیان بوون کە بە یەهود میدناتا، یان شاری جو
ناسراوە، دیسانەوە بۆخۆی ئاماژەیە بۆ مێژوی کۆنی ململانێ لە نێوان جو و فارسدا لە
میانەی هەڵکشان و داکشانی هێزەکانی ناوچەکە.
رۆژێک دوای سەردانەکەی نەتەنیاهو،
ئیسرائیل ئێرانی ئاگرباران کرد و زۆربەی فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکانی
ئێرانی کوشت و ژێرخانی ئەتۆمی ئێرانی تا ئاستی نەمان بە ئامانج گرت.
ئەمڕۆیش، دیسانەوە سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی دیواری رۆژئاوای کرد، بەڵام ئەمجارە وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا یاوەری دەکرد، وێنەکان بەخێرایی بڵاوبونەوە و بە تەنزەوە لەسەری نوسراوە،
ئەمجارە چی شەڕێکیان بەدەستەوەیە.