هەواڵ

ساڵی داهاتوو بانكێك لەهەرێم دەكرێتەوە، هاوڵاتیان دەتوانن سودمەند بن لەم پێشینانە

Mic
2023-01-21

بەڕێوەبەری بانكە بازرگانیەكانی هەرێم ئاشكرایكرد، هەوڵەكانیان بۆ دامەزراندنی بانكێكی بازرگانی چڕكردووەتەوە و بەكردنەوەی بانكی نیشتیمانی هاوڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی عێراق سودمەند دەبن لە پێشینەكان.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم رایگەیاند: ھەنگاوەكانی دامەزراندنی بانكی نیشتمانی ھەرێم بەرەو كۆتایی دەچن، تەنیا دانانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی بانكەكە ماون، وتیشی پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتوو بانكی نیشتمانی دەست بە كارەكانی بكات.
بەرێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: بە كردنەوەی بانكی نیشتیمانی هاوڵاتیانی هەرێم ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە ساڵانە و مانگانە بە ھاوڵاتییان دەدرێت لە هەرێمیش لێیان سوودمەند دەبن.
مەولود سابیر دەشڵێت: بوونی بانكێكی لەو جۆرە چەندین سوودی دیكەی ھەیە بۆ بازاڕ و سیستەمی بانكی، چونكە بانكی نیشتمانی بە سیستەم كارەكانی بەڕێوە دەبات.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.