هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی چاودێری دوو دز دەكات، بەڵام باندێكی ماددەی هۆشبەر ئاشكرادەبن

Mic
2023-01-22

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، تیمەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی شەش كەسییان دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنان‌ و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و دزیكردن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: لەكاتی‌ جێبەجێكردنی‌ بڕیاری‌ دادوەر بۆ دەستگیركردنی‌ دوو تۆمەتبار، كە تاوانی‌ دزیكردنیان ئەنجامدابوو، تیمەكانمان چاودێری‌ تۆمەتباریان كرد و دەركەوت، كە تۆمەتبارەكان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا باندێكی دزیكردن‌ و بەكارهێنەر و بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن ‌و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و دوو چەك لەجۆری دەمانچە.
هەر لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە:ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركراون بریتین لە:-
ه،س،ر لەدایكبووی ٢٠٠٠
أ،ر،ح لەدایكبووی ١٩٩٣
ر،س،ر لەدایكبووی ١٩٩١
چ،غ،ع لەدایكبوی ٢٠٠٠
چ،أ،ك لەدایكبووی ١٩٩٨
ح،ع، م لەدایكبووی ٢٠٠١
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی بە بڕیاری دادوەر تاوانبارەكان ڕاگیراون‌ و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا، كە چەندین تاوانی دزیكردنیان لەسنوری پارێزگای‌ سلێمانی ئەنجامداوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.