بەیانی ئەمرۆ بۆرسەی كیفاح لەبازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بەغدا داخرا، ئەوەش لەچوارچێوەی هەڵمەتی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ سەر ئەو نوسینگە و كۆمپانیایانەی یاری بەنرخی دۆلار دەكەن و بەقاچاغ دەیبەنە دەرەوەی عێراق و پارەش سپی دەكەنەوە، هەر دوێنێ لەبازاڕی دۆلارەكەی هەولێر چەند كەسێك دەستگیركراون و بڕیاریشە لەهەرێمی كوردستان لەژێر فشاری ئەمریكا بڕیارەكەی عێراق جێبەجێ بكرێت و چەند كۆمپانیا و نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو بڕیارەكە بیانگرێتەوە.
دوێنێ نوسراوێک لە ئاسایشی ئابوری عێراقەوە ئاڕاستەی هەرێم کراوە بۆ داخستنی چەند نوسینگە و کۆمپانیایەکی دراو لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی، ئەویش بەپێی ئەو زانیاریانەی مایك لەوەزارەتی دارایی و چەند سەرچاوەیەك دەستیكەوتوون، نوسراوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕە و بەمەبەستی رێگرییە لە یارییکردن بە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکییەوە.
هاوکات، ناوی نوسینگەکان دراوە بە لایەنە ئەمنییەکان بەمەبەستی داخستن و بەشێكی زۆری نوسینگەكانیش لەشاری سلێمانین، هەرچەندە جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەسلێمانی بۆ مایك دوا و ڕەتیكردەوە هیچ كۆمپانیا و نوسینگەیەك داخرابێت.
دوێنێ شەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ سنوردارکردنی بەقاچاخبردنی دراو ئامێری ئاشکراکەری سۆنەر لە بازگەی نێوان پارێزگاکان جێگیر دەکرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دوێنێ دوو ناوەندی بۆرسەیان لە شاری بەغدا داخستووە بەهۆی ئەوەی دەستیان هەبووە لە ناسەقامگیری بەهای دۆلار و مامەڵەی نایاساییان بە دۆلارەوە کردووە، دوو ناوەندەکە "کفاح و حارسییە" بوون کە بە شێوەی نایاسایی حەواڵەی دۆلاریان کردووە لە بازاڕی رەشدا و کارەکەیان بەشێک بووە لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.
نزیكەی مانگێكە بەهای دۆلار لەعێراق بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەش ئەو رێوشوێنانەن كە ئەمریكا بەرامبەر عێراق گرتوویەتیە بەر و بەشێك لەكۆمپانیا و لایەنە سیاسیەكانی عێراق بەوە تۆمەتبار دەكات دۆلاری ئەمریكی دەبەنە عێراق و سوریا و چەند وڵاتێكی دیكە، هاوكات دوێنێ ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەریتانی ئاشكرایكرد چوار بانك ( بانكی ئەلئەنساری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، بانكی ئیسلامیی ئەلقابید بۆ دارایی و وەبەرهێنان، بانكی ئیسلامی ئاسیا ئەلعراق بۆ وەبەرهێنان و دارایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق) ئەو چوار بانكەن كە ئەمریكا خستوونیەتە لیستی ڕەشەوە.
بەپێی زانیاریەكانی مایك دۆسیەی سپیكردنەوەی دۆلار لەلایەن ئەمریكاوە گەیشتوەتە دادگاكانی هەرێم و لەسلێمانیش چەند كەسێك بەو تۆمەتە دادگایی دەكرێن و كاری سپی كردنەوەی پارە و بەقاچاغ بردنی دۆلار دەكەن.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.