هەواڵ

هۆكاری بیرچوونەوە چییە و تەكنەلۆژیا چی ڕۆڵێكی هەیە؟

Mic
2023-01-22

لە رابردوودا بە بەردەوامی شانازیم  بە توانای میشكمەوە دەكرد، كە هەموو وردەكاریەكانی ژیانمم لە یادە، ئیتر ئەگەر دەربارەی خوێندن بێت یاخود گرنگترین بۆنەكانی ژیانم، بەڵكو ناسینەوەی دەموچاوی ئەو مرۆڤانەش كە بە درێژایی ژیانمدا بینیومن، بەڵام لە ئێستادا وەك دەڵێن خۆزگە رۆ ژێك گەنجی دەگەرایەوە، بەڵام من لەگەڵ خۆمدا دەڵێم خۆزگە یادەوەریەكان دەگەرایەوە، كاتێك دەبینم مێشكم لە یادی كردووە دوێنێ ئێوارەكەی چیم ئامادە كردبوو بو ژەمی ئێوارە.
دەستمكرد بە سەرنجدانی بارودۆخی مێشكم یەكەمجار كاتێك لەگەڵ باوكم سەیری فیلمێكمان دەكرد پێش چەند هەفتەیەك، فیلمەكە باسی مێژووی یەكێك لە شارەكانی مەملەكەتی مەغریبی دەكرد، لەو كاتەدا باوكم شۆكی كردم بە دێرێك كاتێك لێی پرسیم "بیرتە چیمان بەسەرهات كە سەردانی ئەو شارەمان كرد؟ " بۆ چركەیەك بە خەیاڵی خۆمدا گەشتم كرد بۆ ناو یادەوەریەكانم كە پر بوو لە تەم، بەڵام بێ سوود بوو چونكە ,بچوكترین یادەوەریم دەست نەكەوت ببێت بە وەڵامێك بۆ ئەم پرسیارە بەڵكو وەڵامم دایەوە و وتم "بەراست؟ئێمە سەردانی ئەو شارەمان كردووە.
دواتر بۆم دەركەوت بەراستی سەردانی ئەو شارەم كردووە پێشوتر بەلكو رەسمم گرتوە  لە ناو یەكێك لە شەقامەكانی و بڵاومكردوەتەوە لە ناو  تۆری كومەڵایەتی، بۆیە هەستم كرد من نزیكتر بومەتەوە لە باوكم بۆ خەڵەفاو بوون كە تا ئێستا باوكم یەكەم رۆژی خوێندنی لە یاد ماوە، بۆیە بریارمدا گەران بكەم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی خێرا.
لەبیرچونەوە هەستێكی ناخۆشە، لە دەستدانی بەشێك لە یادەوەریەكان  بۆ ئەو كەسانەی لە سەروو 50ساڵن  نەخۆشییە، وە بیرۆكەی لەسەر خۆ بونمان لە مەترسیدا دەبێت بە لە دەستدانی یادەوەریەكانمان، هەر بۆیە نەخۆشی  زەهایمەر مەترسیدارترین نەخۆشی تەندروستیە .
ئەمیر هۆمیون یەكەم توێژەرە لە زانستی دەروونی ناسراوی وزانستی مێشك و جومگە لە زانكوی كینت لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەو دەڵێت: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا  بە قەیرانێكی تەندروستی تێپەرین كە وای دەكرد یادەوەریەكانمان لە مێشكدا نەمینێت و بیرمان نەكەوێتەوە لە كاتی پێویستدا.
وتیشی: هەروەها ئەوەی پیای تێپەڕین لە دوو ساڵی رابردوو وای كرد زورینەمان نەتوانین لە ئێستادا هیچ شتیك بكەین و نەتوانین پلان بۆ داهاتوو دابنێین .
وەك ئەو توێژەرە دەڵێت: ئێمە بە قورسترین بارودۆخ كە مێزووی مروگایەتی بە دیكردووە تێدەپەڕین، دەستمان كرد بە گەرانەوە بۆ بارودۆخی رابردوو وردە وردە بەڵام هیچ شتێك وەك رابردووی لی نەهاتەوە، لەم بارودۆخە چەندین فشاری دەرونی دەكەوێتە سەر مێشكمان بە بەردەوامی مێشكمان بە دوای رێگاچارەیەك  دەگەرێت  كە بمینینەوە بە زیندوویی لەژیان ئەم فشارە وای كردووە مێشكمان بچوك ببێتەوە و توانای كەم بێتەوە پێش گەیشتن بە تەمەنی 50 ساڵی.
بە وتەی سوها سیچادری مامۆستای زانستی مێشك و جومگەیە لە زانكۆی تەكساس بۆ زانستی دەروونی دەڵێت: بەرزبونەوەی هورمونی كورتیزۆل كە هورمونیكە بەرپرسیارە لە دڵەراوكێ لە لەشماندا  و دەتوانێت پێشبینی كارەكانی مێشك بكات و قەبارەی و كاردانەوەی هۆكاری لەبیرچونەوە لە ئێستادا دەكرێتەوە بۆ دڵەراوكێی  كۆمەڵگا.
با كەمێك باس لە سەرچاوەكانی ئەم دڵە راوكێیە بكەین كە دەستی بەسەرمێشكماندا گرتووە بە بێ دەنگی، كاتی هاتوە ئیتر دێرە بەناوبانگەكەی دایكمان بهێنینە باس كە دەیوت ئازاری سەرت یان چاوت هۆكارەكەی ئەوەیە دایمە سەرت لە ناو شاشەی موبایلەكەتە، بەڵێ هاورێیان ناوەرۆكی كێشەكەمان ئەوەیە نقووم بوین لە نێوان هۆشدارییە بەردەوامەكانی تۆڕە كومەڵایەتیەكاندا مێشكمان پەرش و بڵاودەكات و گرفتی سەرەنجدانمان بۆ دروستدەكات. 
ئەو پزیشكە دەشڵێت: بەكارهێنانی  موبایل یاخود ئینتەرنێت بو تۆماركردنی بۆنەكان وا دەكات پەنا ببەینە یاریدەدەری بۆ بیركەوتنەوەی بونەكانمان ، چەند خوێندنەوەیەك پشتراستی كردەوە، ئەو كەسانەی كە بایەخ بە تۆماركردنی بۆنەكان دەكەن كەمتر یادەوەریەكانیان دێتەوە بیر چونكە بیر و هۆشیان پەرش و بڵاوبوەوە بە هۆكاری توماركردنەوە.
كاتێك وام لێهات ستیكەری بچوك هەڵبواسم لە ماڵەوە بۆ بیرهێنانەوەم بە پەیوەندی كردن بە هاورێ نەخۆشەكەم، یاخود بە پیدانی تێچووی ئاو و كارەبا و ئینتەرنێت، لێرەدا بیرم كردەوە كە لە بارو و دوخێكی مەترسیدارم، بەڵام لە هەمووی شۆكتر  ئەوە  بوو كە رۆژێك بەبێ لەچك چومە دەرەوە و هەستم پێ نەكرد تا دەرچونم لە بالەخانەكەمان وكاتێك هەوایەكی  فێنك بەر گوێ و سەرم كەوت، بیرم كەوتەوە كە لەچكم بیرچووە لە ماڵەوە، لێرەوە دلنیابوومەوە سەرەنجدانم زور كەمبووەتەوە، سوها سیچادری وا دەڵێت.
لاواز بوونی یادەوەریمان هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەستی هیلاكیمان یاخود بایەخ و گرنگی نەدانمان بە رووداوەكانی جوار دەورمان ، یاخود دەمانەوێت چەند شتێك بكەین لە یەككاتدا.
بەوتەی پسپۆڕان چارەسەری بابەتەكە لە ناو كێشەكە خۆی دایە، دەتوانین مێشك و یادەوەریەكانمان باشتر بكەین  لەرێگەی ئەوەی كە رۆژانە كەمتر سەرقال بین  و بە دڵ و گیان ئامادە بین لە ناو رووداوەكانی ژیانماندا.
بەڵام چۆن؟ دەزانین جێبەجێكردنی قورسە،بەڵام لەگەڵ دووبارەكرنەوەی رادێین و دەبێت بە رۆتینێك لە ژیانماندا، بەشێك لەو ڕاهێنانە "یۆگاكردن، خوێندنەوەی كتێب، خەوێكی باش، بایەخ پێدان بەتەندروستی دەروونی و راهێنان لەسەر خۆراكی تەندروستی و لە هەمووی گرنگتر تێكەڵ بوون بە كۆمەلگا و هاورێ و پەیوەندی بەستن.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.