فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد بە دواداچوونیان كردووە بۆ پێدانی قەرزی نەخۆشانی درێژخایەن لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ هەرێم، ئاماژە بەوەشدەكەن بانكی ناوەندی هەموو رێنماییەكی بۆ بانكەكانی هەرێم ناردووە.
ریبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ بانكی ناوەندی و بانكە پەیوەندیدارەكانی لەبارەی پێدانی قەزر بە هاوڵاتیانی هەرێم قسەیان كردووە و نوێترین قەرزیش كە لە بانكەكانی هەرێمەوە دەدرێت بە هاوڵاتیان قەرزی نەخۆشانی درێژخایەنە.
وتیشی: لە ماوەی رابردوودا چەند هاوڵاتییەك بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە چوونەتە بانكەكانی هەرێم بەڵام بە بیانووی نەبوونی رێنمایی و ئاگادار نەبوون مامەڵەكانیان بۆ نەكراوە، وەك فراكسیۆنی نەوەی نوێ بەدواداچوونمان كردووە و بانكی ناوەندی پێی راگەیاندوین هەموو رینماییەكانیان بۆ بانكەكانی هەرێم ناردووە.
وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو: فراكسیۆنی نەوەی نوێ سكاڵا لەسەر ئەو بانكانە تۆمار دەكات كە لە ناوچەكانی عێراق قەرز دەدەن بە هاوڵاتیان بەڵام لە هەرێم و قەرز نادەن، چونكە بەپێی یاسا جیاكاری لەنێوان هاوڵاتیانی عێراقیدا دەكەن.
رێبوار ئەوڕەحمان باسی لەوەشكرد: ئەو بانكانە بە هۆكاری ئەوەی لە هەرێم كێشە لە پێدانی موچەدا هەیە و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە كاتی خۆیدا و بە تەواوی موچە نادات، ئامادە نەبوون قەرز بدەنە هاوڵاتیانی هەرێم بەڵام لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوان قەرزی نەخۆشی درێژخایەن وەربگرن.
"لە ئێستادا لە شاری سلێمانی چەند باكێك دەستیان بە پێدانی ئەو قەرزە كردووە و چەند هاوڵاتییەك قەرزی نەخۆشی شیرپەنجەیان وەرگرتووە و لە داهاتووشدا دەتوانن جۆرەكانی دیكەی قەرز وەربگرن" رێبوار ئەوڕەحمان وای وت.
هاوكات محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا ئەوان دەیانەوێت لقەكانی بانكی رەشید و رافیدەین لە هەرێم بكرێتەوە، بەڵام باڵەخانەكانیان لە هەرێم لەلایەن بەرپرسانەوە داگیر كراوە و لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەو بانكانەدا پێیان راگەیاندوون ئەگەر باڵەخانەكانیان بۆ بگەڕێتەوە لقەكانیان دەكەنەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.