هەواڵ

بانكێك لەسلێمانی بەپارە مووچە دەداتە خانەنشینان

Mic
2023-01-26

بانكی مەڵكەندی كە بانكێكی حكومییە لەسلێمانی لە ڕێگەی نوسینگەكانیەوە مووچە بە خانەنشینان دەگەیەنێت و لەبەرامبەردا پێنج هەزار دیناریان لێوەردەگرێت، ئەوەشی وەك ئۆفەر ڕاگەیاندووە.
بانكی مەڵكەندی لە ئاگادارییەكدا رونیكردوەتەوە ئۆفەرەكە بەشێوەیەكە هەموو خانەنشینێك دەتوانێت داوا بكات مووچەكەی بۆ بڕواتە ماڵەوە واتە لە ماڵەوە موچەكەی وەربگرێت بەبێ ئەوەی سەردانی بانك بكات.
بانكەكە مەرجێكی بۆ ئەم ئۆفەرە داناوە، لە كاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی یەك / ساڵی 2023 ، دەتوانێت لەسەر ڕەزامەندی خۆی داوا بكات فۆرمێك تایبەت بە خۆی پر بكاتە كە زانیاری كەسی خانەنشینی لەسەر نوسراوە واتە ( ناو، ژمارەی ناسنامە، ناونیشان، ژمارەی تەلەفون، چەند زانیاریەكی دیكە.
بانكەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبەرامبەردا بڕی ( 5000) پێنج هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت بۆ هەر مانگێك  و ئەم ئۆفەرە تەنها خانەنشینانی شارستانی دەگرێتەوە.
بردنی مووچە بۆ ماڵی خانەنشینان و كردنی بەدەستكەوت لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم بانگەشەی ئەوەدەكات لەمەودوا مووچەی خانەنشینان لەڕێگەی كارتی بانكییەوە دەبێت.
پێشتر شۆخان عومەر بەڕێوبەری بانكی مەڵكەندی لەسلێمانی رایگەیاندبوو: لەمانگی داهاتوەوە موچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێی كارتی ئەلكترۆنییەوە دابەشدەكرێت.
وتوشیەتی: لەقۆناغی دووەمی ئەم پرۆسەیەدا خانەنشینانی سەربازییش دەگرێتەوەو ئەوانیش كارتی ئەلكترۆنیان بۆ دروستدەكرێت، واتە هەموو خانەنشینێكی سلێمانی بەو كارتە موچە وەردەگرێت.
بەڕێوبەری بانكی مەڵكەندی راشیگەیاندبوو، ئەم پرۆسەیە لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی سەرپێ خراوەو بەشێوەیەكی گشتی سیستمی ئەلكترۆنی پێدانی موچە كارئاسانییەكی زۆر دەكات لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی پێدانی موچەدا.


More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.