هەواڵ

بۆچی ئەمرۆ بانكی ناوەندی دۆلاری كەم خستە بازاڕەوە، هۆكارەكەی ئاشكرادەكرێت

Mic
2023-01-29

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عێراق   ڕەتیدەكاتەوە ڕێگری كردبێت یان فرۆشتنی دۆلاری‌ بە هاووڵاتیان سنوورداركردبێت، دەشڵێت تۆماركردنی ئەلیكترۆنی دڵنیایی دەدات لەوەی كە پێویستی هاووڵاتی بە دۆلار دابین دەكرێت و ڕێگری دەكات لە دووبارە فرۆشتنەوە بە هەمان كەس.
  بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە ئەم ڕێكارە بە دەرفەتێك دەزانێت بۆ هاووڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بۆ مەبەستی پرۆژەی‌ یاسایی بەبێ سنوورداركردن، هاوكات بانكی ناوەندی عێراق داوای لە سەرجەم میدیاكان و ڕای گشتی كرد، پشت بە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی عێراق ببەستن بۆ دەستكەوتنی زانیاری پەیوەست بە چالاكی و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق.
دوێنێ شەممە، سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای كرد بانكەكە هەنگاوێكی نوێی ناوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕی ناوخۆییدا.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندبوو: بانكی ناوەندی عێراق لە یەكشەممەوە كار بۆ وەستاندنی (فرۆشتنی نەختینە) دەكات، هەروەها پارەی نەختینە تەنها لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە دەفرۆشرێت، بەمەش بەهای فرۆشتنی نەختینە كەمدەبێتەوە.
ئەمرۆ بانكی ناوەندی عێراق تەنها 63 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە بەوهۆیەشەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جارێكی دیكە ڕووی لەبەرزبوونەوە كرد.
بەگوێرەی راپۆرتی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 63 ملیۆن و 335 هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕاوە، لەکاتێکدا بازاڕی دراوی عێراق بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار پێویستی بە 300 ملیۆن دۆلاری رۆژانەیە.
ئەو رۆژانەی بانکی ناوەندی بڕێکی کەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، دابەزینی بەهای دینار زیاتر دەبێت، ئەمڕۆش 100 دۆلار بەرزبوەوە بۆ 165 هەزار دینار،  لەکاتێکدا کۆتایی هەفتەی رابردوو  نزیکەی 160 هەزار دینار بوو.
زیاتر لەمانگێكە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەهاكەی لەبەرزیدایە، سەرەڕای دورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی دیكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تائێستا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیر نەكراوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

دیواری رۆژئاوا، ئەو شوێنەی جولەکەکان لە ئەقسا بە پیرۆزتری دەزانن

Mic
2025-09-14


دیواری رۆژئاوا یان دیواری بوراق، ئەم دیوارە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی ئەقسا، پێش هێرشەکەنی سەر ئێران، نەتەنیاهو سەردانی ئەم دیوارەی کرد و ناوی جەنگەکەی لەسەر دیوارەکە جێهێشت، بەڵام ئایا ئەم سەردانەی ئەمڕۆ جەنگێکی تری بەدواوەیە؟

ئەمڕۆ، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوژینەکانیان لە قودس سەردانی "دیواری رۆژئاوا"یان کرد کە شوێنێکی پیرۆزە لەلای جووەکان.

دیواری ڕۆژئاوا کە دیواری بوراقیشی پێدەوترێت، دەکەوێتە شاری کۆنی ئۆرشەلیم، شوێنێکی گرنگی نوێژ و حەجکردنە کە بۆ گەلی جولەکە پیرۆزە، ئەمە دوایین بەشی پاشماوەی دیوارە پارێزەکەیە کە جاران دەوری کێوی پەرستگاکەی دابوو، کە پەرستگای یەکەم و دووەمی ئۆرشەلیم لەوێ بوون، هەردووکیان لەلایەن جوولەکەکانی کۆنەوە بە پیرۆزی بێهاوتا دادەنران.

ڕەسەنایەتی دیواری ڕۆژئاوا بە دابونەریت و گێڕانەوەی مێژوویی و بەڵگەی شوێنەوارناسی پشتگیری دەکرێت، لە دەوروبەری سەدەی دووەمی پێش زایین سەرچاوەی گرتووە، هەرچەندە بەشەکانی سەرەوەی دواتر دروستکراون.

نەسراوی جۆراوجۆر مانەوەی دیوارەکە بە شێوەیەکی جیاواز لێکدەداتەوە، یەکێکیان رایوایە ئەوە دەکات کە خودا ئەم پارچەیەی بۆ گەلی جولەکە پاراستووە، لە کاتێکدا یەکێکی تر دەڵێت تیتۆس وەک هێمایەکی خەمباری داگیرکردنی یەهودا لەلایەن ڕۆمانەکانەوە پاراستووە.

بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە دیوارەکە ئێستا تێکەڵ بە پێکهاتەیەکی گەورەتر بووە کە چواردەوری گومەزی بەردی موسڵمانان و مزگەوتی ئەقسا دەورەدراوە، ناکۆکی بەردەوامی هەیە لە نێوان عەرەب و جوولەکەکان لەسەر دەسەڵاتی دیوارەکە و زۆرجار مافی چوونە ژوورەوە.

ئەم ناکۆکییە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لەوەتەی ئیدارەی ئیسرائیل کۆنترۆڵی تەواوی شارە کۆنەکەی کرد لە دوای جەنگی شەش ڕۆژ لە حوزەیرانی 1967.

لە ئێستادا، دیواری ڕۆژئاوا نزیکەی 50 مەتر درێژی و نزیکەی 20 مەتر بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر قووڵتر دەچێتە ناو زەوی، پەرستنی جوولەکەکان لێرە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بیزەنتی سەرەتایی و پشتگیری بیروباوەڕی حاخامەکان دەکات کە "ئامادەبوونی خودایی هەرگیز دیواری ڕۆژئاوا بەجێ ناهێڵێت."

ساڵانە بە ھەزاران جوولەکە سەردانی دەکەن، ئەم دیوارە جگەلەوەی گرینگیەتەکی زۆری ھەیە بۆ جوولەکەکان ئەوا گرینگیەکی تایبەتی تری ھەیە بۆ موسڵمانان، چونکە بەشێ لە سەرچاوەی مێژووی ئیسلامیەکان پێیان وایە ئەو دیوارە بەستەری پەیامبەری ئیسلام بووە لە ئیسرا و میعراجیدا.

رۆژی 12ـى حوزەران، واتە رۆژێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆشتە دیواری بوراق و لە نامەیەکی بچوکدا ئاماژەی بە دەربڕینی شێری ڕاپەڕیو دا.

شێری ڕاپەڕیو، دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی ژمارەکان لە تەوراتدا، کتێبەکە خۆی باس لە جوەکانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئەخمینی دەکات، کە خاوەن ئیمارەتی خۆیان بوون کە بە یەهود میدناتا، یان شاری جو ناسراوە، دیسانەوە بۆخۆی ئاماژەیە بۆ مێژوی کۆنی ململانێ لە نێوان جو و فارسدا لە میانەی هەڵکشان و داکشانی هێزەکانی ناوچەکە.

رۆژێک دوای سەردانەکەی نەتەنیاهو، ئیسرائیل ئێرانی ئاگرباران کرد و زۆربەی فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانی کوشت و ژێرخانی ئەتۆمی ئێرانی تا ئاستی نەمان بە ئامانج گرت.

ئەمڕۆیش، دیسانەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی دیواری رۆژئاوای کرد، بەڵام ئەمجارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یاوەری دەکرد، وێنەکان بەخێرایی بڵاوبونەوە و بە تەنزەوە لەسەری نوسراوە، ئەمجارە چی شەڕێکیان بەدەستەوەیە.