ئەمینداری یەكگرتوو بۆ بەدواداچوونی كوژرانی پێنج هاوڵاتیەكەی دهۆك لەباكوری كوردستان سەردانی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی كردووە و داوای بەدواداچوونی دۆسیەكەی كردووە.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رۆژی دووشەممە، 30-1-2023 بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوژرانی پێنج هاوڵاتی دهۆک لە مێردینی باكووری كوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا کۆبووەوە.
لەوبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی: کۆبوونەوەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە، ئەمینداری گشتی سوپاسی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیای کردووە لەپای بەدواداچوون و خەمخۆری لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانباران.
بەرەبەیانیی 19-1-2023، پێنج هاوڵاتی دانیشتووی دهۆک لە ئۆتۆمبیلێکدا لە شارۆچکەی نسیبینی سەر بە مێردین، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە گولـلە لە سەریان درا و گیانیان لەدەستدا.
هاوڵاتیەكان هەریەك لە حاجی عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (69 ساڵ)، چیمەن شاهین خالید (75 ساڵ) کە هاوسەریحاجی عەبدوڵڵایە، هەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (39 ساڵ) کە کچی حاجی عەبدوڵڵایە، واحیدە حەیدەر جاسم (63 ساڵ) و مەلا ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم (45 ساڵ) بوون، دوای رووداوەکە پێنج کەس دەستگیرکران کە چواریان لەلایەن دادگاوە بە زیندانیکردن سزادران، بەگوێرەی لێدوانی پۆلیسی مێردین، تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە دوو کەسن کە یەکیان ناوی "ف. ئـ"ـە و ئەویتریان بەناوی "ئـ. ک"ـە و هەردووکیان خەڵکی نسێبینن.
هەرچەندە دوای ڕووداوەكە پۆلیسی دهۆك رایگەیاند تۆمەتباری سەرەكی لەدهۆك بۆ ماوەی چەند ساڵێك كاریكردووە و تاوانەكەش بۆ دزیكردن ئەنجامدراوە،تاوانبارە سەرەکییەکانیش لەکاتی دانپێدانانەکانیان وتوویانە کە قەرزداربوون و زانیویانە خێزانێکی دهۆکی لە مێردینن و پارەیان پێیە، بۆیە هێرشیانکردووەتە سەریان و کوشتوویانن، بەڵام كەسوكاری كوژراوەكان و خەڵکی ناوچەکە بڕوا بەو چیرۆکە ناکەن، لەبەرئەوەی راستەوخۆ فیشەکیان بە سەری هەر پێنج ئەندامی خێزانەکەوە ناوە و دەڵێن، ئەگەر مەبەستیان پارە بووبا دەیانتوانی بەبێ کوشتن و بە زەبری چەک پارەکەیان لێ بستێنن، جگە لەوەی ئەو كەسانەی كوژراون هیچ پارەیەكیان لێ نەبراوە.
دوو رۆژە هێرشی
سوپای سوریا بۆسەر دروزەکان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ڤیدیۆی بە کۆمەڵکوشتنیان و
دەستبردنی بۆ پیرۆزییەکانیان"سمێڵ تاشین" تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، بۆ
پاراستنی خۆیان و شوناسیان بە هەموو توانایانەوە رووبەڕووی سوپای سوریا بوونەتەوە.
دروزەکان
کۆمەڵگەیەکی رەسەن و خاوەن بیروباوەڕێکی تایبەت بە خۆیانن و مەڵبەندی
نیشتەجێبونیان پارێزگای سوەیدای سوریا و دەوروبەریەتی، دابونەریت و کلتورەکەیان،
هەروەها شێوازی جلوبەرگ و سمێڵ و ریشیان، لە خەڵکی سوریایان جیادەکاتەوە.
لەساڵانی
رابردوودا لەگەڵ ئەوەی پێکهاەیەکی رەسەنی سوریان، کەچی کەمتر لە ئاستی ناوچەکە و
نێودەوڵەتی ناسراوبوون، بەڵام لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا، پرسی دروزەکان
بوو بە باسی میدیاکان، بەتایبەت کاتێک دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعیان رەتکردەوە و
رووبەڕوی چەکدارەکانی بوونەوە.
دروزەکان
تائێستا توانیویانە پارێزگاری لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بکەن لە سوریان دوای
ئەسەد، ئەوان پێێان وایە ئەحمەد شەرع هیچ گۆڕانێک لە بیروبۆچونیدا رووینەداوە
بەرامبەریان، بۆیە بە هەموو توانایانەوە پارێزگاری پێگە و دەسەڵاتی خۆیان دەکەن.
ئیسرائئیل
لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد و هێرشەی گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆسەر دروزەکان،
پشتیواننی خۆی بۆ دروزەکان راگەیاند، ئەمڕۆیش، ئەمیچای چیکلی، وەزیری ڕاگەیاندن و
کاروباری رەوەندی جوی ئیسرائیل رایگەیاند، نابێت لە بەرانبەر تیرۆری ئیسلامی-نازیی ڕژێمی قاعیدەدا بێدەنگ بین یان
بێ هەڵوێست بین و داوای لەناوبردنی ئەحمەد شەرعی کرد.
ئەم سوکایەتى و
بێڕێزیانەى چەکدارانى شەرع دەیکەن، بەتاڵکردنەوەى هەموو ئەو بەڵێن و دروشمانەیە کە
ئەحمەد شەرع بۆ سوریاى نوێى هۆنیوەتەوە، پێشمان دەڵێت کردەوەی چەکدارەکانی لەسەر زەوی،
وێنەیەکی جیاواز نیشان دەدات و ئایندەیەکی نادیار بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی
لە سووریای نوێدا دەخاتەڕوو
لە ئێستادا
دروزەکان شەڕی مان و نەمان دەکەن و بەتەواوی پڕچەکن و وەک هێزێک رووبەڕووی سوپاکەی
ئەحمەد شەرع وەستاونەتەوە، سوپاکەی شەرعیش دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ناوچەکانی
درۆزەکان کۆنترۆڵ بکات و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەست ناپارێزێت.