پۆلیسی كەركوك تەرمی گەنجێكی دۆزییەوە كە بەوتەی پۆلیسی شارەكە، ئەو گەنجە لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە كوژراوە لەپێناو ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی بدزن، ڕووداوەكەش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بووە.
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەناوی قەحتان سەباح لەناو بیری زێرابێكدا لە گەڕەكی سەرچناری كەركوك دۆزرایەوە و پۆلیس بكوژەكانی دەستگیر كرد ، بەوتەی سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بۆ مایك: ماوەی 11 ڕۆژ بووە ئەو گەنجە بێ سەروشوێن بووە و كەسوكاری سكاڵایان تۆمار كردووە، پۆلیس توانیویەتی تەرمەكەی لەناو بیری زێرابێكدا لەسەر چەمی خاسە لە گەڕەكی سەرچنار بدۆزێتەوە .
سەرچاوەكە وتیشی: دوای دیارنەمانی گەنجەكە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و دوو هاوڕێی بە تۆمەتی كوشتنی دەستگیر كران و تۆمەتباران دانیان بەتاوەنەكەیاندا ناوە .
لەبارەی هۆكاری تاوانەكەوە سەرچاوەكەی پۆلیسی كەركوك بەمایكی وت: بەهۆی كێشەی پارەوە تاوانەكەیان ئەنجامداوە، لەپێناو كوشتنی و دزینی ئۆتۆمبیلەكەی كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان سەنی بووە، هەروەها دوای كوشتنی گەنجەكە فڕێیان داوەتە ناو بیرەكەوە و ئۆتۆمبیلەكەیان دزیوە .
ئێستا ئەو دوو تۆمەتبارە بە مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراون كە كوشتنی بە ئەنقەستە، تەرمی گەنجەكەش بۆ توێكاری گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی كەركوك.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.