تەندروستی

ئایا دەزانیت بۆتۆکس لە ژەهری بەکتریا دروست دەکرێت؟

Mic
2023-03-15

لە دەرزی بۆتۆکسدا ژەهری بەکتریایی (clostridium botulism)  بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە جوڵەی ماسولکەیەک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو،  زۆرجار بۆ سافکردن وڕێککردنی  چرچ و لۆچی دەموچاو بەکاردەهێنرێن، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کرژبوونی مل و ئارەقکردنەوە و  تەمبەڵی چاو و حاڵەتەکانی تر بەکاردەهێنرێن.

ژەهری بەکتراییەک بەناوی ) clostridium botulism ( لەناو دەرزی بۆتۆکسدا هەیە، کە ئەم ژەهرە بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێتەهۆی ژەهراویبوونی خۆراک، بەڵام ئەم جۆرەی کەلەناو دەرزی بۆتۆکسدا بەکاردەهێنرێت لەژێر چەندین کۆنتڕۆڵی زانستی پزیشکیدا بە بڕێکی کەم  بەکاردەهێنرێت و پاک دەکرێتەوە ئەمەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەندکراون.

کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرزی بۆتۆکس:

دەرزی بۆتۆکس سەرەڕای سودە پزیشکیەکانی، چەند کاریگەریەکی لاوەکی هەیە کە دەکرێت هەندێ جار لەهەندێ کەسدا دەربکەون:

ئازار و سوربوونەوە وئاوسان لەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەکە
دابەزینی پێڵوی چاو  وشکبوونەوەی چاو یاخود بە پێچەوانەوە زیاد ئاوهاتن لەچاو
هەوکردنی ئەو شوێنەی کە دەرزیەکەی لێدراوە
شۆڕبوونەوەی لێو و چاو

چی ڕوودەدات کاتێک ئەو ماددەیەی ناو دەرزی بۆتۆکسەکە لەو شوێنەی کە بۆیکراوە بگوازرێتەوە بۆ جێگایەکی دیکەی لەش یاخود ئەندامێکی دیکە؟

هەندێ جار کاتێک ماددەی ناو دەرزیەکە لەو شوێنەی کە بۆیکراوە دەگوازرێتەوە بۆ جێگایەکی دیکەی لەش، نیشانەی قورس لەسەر کەسەکە دەرئەرکەوێت و پێیوستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە، دیارترین نیشانەکان:
لاوازبوونی ماسولکە
کێشەی بینین ولاوازی چاو
ناڕەحەتی قسەکردن و شت قوتدان
دروستبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسە وقورسی هەناسەدان
لەدەستدانی توانای کۆنتڕۆڵی میزەڵدان
هەستیاری
بۆچی بۆتۆکس بەدرێژایی کات کاریگەری نامێنێت؟

دەرزی بۆتۆکس لە ژەهری بەکتریایەکی کوشندە بەرهەم دەهێنرێت، بۆیە بەدرێژایی کات سیستەمی بەرگری لەش لەدژی ئەو ژەهرە بەرگری دروست دەکات و ئەو ئەندام وشوێنانەی لەش کە دەرزی بۆتۆکسی بۆکراوە بەزوویی دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بۆیە دوای دروستبوونی بەرگری دژی ئەو ژەهرەی کەلەناو دەرزی بۆتۆکسەکەدا هەیە پەلاماری ئەو ماددەیە ئەدات وچیتر کاریگەری نامێنێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.