بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە كە قەڵەوی و كێشی زیاد دەبێتە ڕێگر لەبەردەم دەستیشانكردنی نەخۆشییەكانی دڵ، وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەو كەسانەدا كە كێشیان زیادە.
فرانسیسكۆ لۆپێز جیمێنێز، بەڕێوبەری سەنتەری خۆپارێزی دڵ لە توێژینەوەیەكیدا كە لە وێبسایتی زانستی مایۆكلینیك بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: ئەو كەسانەی كە كێشیان زیادە ئەنجامدانی " سیتی سكان، ئێم ئاڕ ئای، سیتی سكان و ئیلیكترۆ كاردیۆ گرام" تێیاندا قورسە، بوونی چەوریەكی زۆر وادەكات ئەنجامی پشكنینەكان چەواشە بكات و ببێتە هۆی سەرلێتێكدانی پزیشك.
دكتۆر فرانسیسكۆ لۆپێز دەشڵێت: لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ لە لەكەسانی قەڵەودا برینەكان درەنگتر چاك دەبنەوە و ئەگەری هەوكردن تێیاندا زۆرترە.
ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكان و قەستەرە لەكەسانی قەڵەودا لە ڕێگەی قاچەوە، یان نەشتەرگەری دڵ، دەتوانێت قورستر بێت بۆ ئەنجامدانی لە نەخۆشانی قەڵەوی بەرچاو و لەوانەیە ئاڵۆزی زیاتری تێدابێت، وەك زیادبوونی مەترسی هەوكردن لە شوێنی برینەكەدا.
هاوكات ڕێكارەكان بۆ دابەزاندنی كێش دەتوانن جێبەجێكردنی قورس بن چونكە نەخۆشانی دڵ كاتێكی سەختتریان هەیە لە جوڵە و هەست بە نیشانەكانی وەك هەناسە تەنگی دەكەن كاتێك وەرزش دەكەن، زۆرجار ئەو نیشانانە نەخۆشەكان بێهیوا دەكەن لە ئەنجامدانی چالاكیی جەستەیی، بەڵام دكتۆر لۆپێز-خیمێنێز ئاماژە بەوە دەكات كە وەرزشكردن گرنگە، نەك تەنها بۆ دابەزاندنی كێش بەڵكو بۆ تەندروستی دڵ.
دكتۆر لۆپێز جیمێنێز دەڵێت: قەڵەوی هۆكارێكی مەترسیدارە كە دەبێت چارەسەری بكرێت لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشییەكانی دڵ و پێویستە شتێك بكەین.
دكتۆر لۆپێز لە دەرئەنجامی تویژینەوەكەیدا دەلێت بەرنامەیەكی ستانداردی دابەزاندنی كێش چارەسەركەر و پسپۆڕی خۆراك و هەندێكجاریش دەروونناس لەخۆدەگرێت ئامادەمان كردووە بۆ چارەسەری ئەوكەسانەی كە كێشیان زۆرە وتوشبووی نەخۆشییەكانی پەیوەست بە دڵن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دەدات كە
ئەگەر ئەوە نەتوانێت نەخۆشەكان بپارێزێت لە مەترسیەكان ئەوا سەرچاوەی دیكەش هەن وەك نەشتەرگەری كەمكردنەوەی كێش و دەرمان كە دەتوانن بە شێوەیەكی كاریگەر یارمەتی نەخۆشەكان بدەن بۆ دابەزاندنی كێش.
سەرەڕای کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی
داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام موقتەدا سەدر هێشتا مۆتەکەی دەسەڵاتدارانی
عێراقە، ئەمەش وایکردووە لەلایەک چاویان لەسەر هەڵبژاردن بێت و لەلایەکیش چاویان
لەسەر سەدر بێت، خودی موقتەدا سەدریش چاوەڕێی روودانی دوو ئەگەرە لە عێراق.
موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر، هێشتا یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە
سیاسییەکان، کە ڕووبەڕووی نەیارەکانی دەبێتەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یان تەنانەت
لایەنگران و هاوپەیمانە نزیکەکانی.
لەدوای بڕیارە بەناوبانگەکەی سەدر بۆ کشانەوەی کوتلە پەرلەمانییەکەی
کە خاوەنی 72 کورسی پەرلەمانی بوو، لە هاوینی 2022 و راگەیاندنی ڕەتکردنەوەی
کارکردن لەگەڵ "گەندەڵکاران" کە مەبەستی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، پێشبینیەکان
سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی سەدر بەردەوام مشتومڕی لە نێوان سیاسەتمەداران و شیکەرەوەکان
و تەنانەت هاوڵاتیانی ئاسایی دروستکردووە.
موقتەدا سەدر لە هەموو پەیامەکانیدا سەبارەت بە کشانەوەی لە پرۆسەی
سیاسی و هەڵبژارد، تەنها ئاماژەی بە چینێکی گەندەڵی دەسەڵاتدار کردووە، بەبێ ئەوەی
هیچ نیازێکی تری خۆی بخاتەڕوو، بەڵام سەرکردەویەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی
سەدر ئاشکرا دەکات.
سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی
«الشرق الأوسط»ـى راگەیاندووە، سەدر سیستەمێکی دەوێت کە لەگەڵ تێڕوانینی خۆیدا
بگونجێت، کە لەوانەیە لەگەڵ تێڕوانینی ئەوانی تردا نەگونجێت.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە، کشانەوەی ئێستای موقتەدا
سەدر لە پرۆسەی سیاسی و بایکۆتی هەڵبژاردن، لەم دیدگایەوە سەرچاوە دەگرێت نەک ڕق لە
کاری سیاسی.
ئاماژە بە پێگە و بەهێزی سەدر دەکات لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و دەڵێت:
لەوانەیە یارییەکە بە تەواوی بگۆڕێت تەنانەت ئەگەر لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنیش دوور بێت،
هەر بۆیە، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوێکیان لەسەر هەڵبژاردنەکان و چاوەکەی دیکەش لەسەر
سەدرە.
لەگەڵ ئەوەی لایەنەسیاسییەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو، سەدر لە
چوار ساڵی رابروودا، شەقامی لە بەرژەوەندی خۆی ساز و ئامادەکردووە بۆ چوونە سەر
سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، سەدر بایکۆتکردنی
هەڵبژاردنی راگەیاند، هەرچەندە سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی داوای لێکرد بە
بڕیارەکەیدا بچێتەوە، بەڵام ئەو سوربوو لەسەر بڕیارەکەی.
لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا، موقتەدا سەدر بڕیارێکی دەرکرد
بۆ دوورخستنەوەی 31 کەس لە بزووتنەوەکە و باڵی سەربازی سەرایا سەلام، بەهۆی ئاماەکارییان
بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
سەرکردەیەکی رەوتی سەر بە رۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى
وتووە، ڕەوتی سەدر پشتگیری لە هیچ لیست و کاندیدێک ناکات لە هەڵبژاردنەکانی
داهاتوودا، ئەو سەرکردەیە ڕەتی دەکاتەوە پێشبینی هەنگاوەکانی داهاتووی سەدر بکات و
دەڵێت: هەموو شتێک دەگونجێت، بەڵام کەس نازانێت چۆن و کەی ڕوودەدات.
ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەدر درکپێدەکات و گرەو لەسەر ئەگەری
داڕمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بە تێپەڕبوونی کات، چونکە بڕوا وایە سیستەمی سیاسی
ئێستا بە ئاسانی چاکسازی ناکرێت.
دەشڵێت: سەدر هەموو جۆرە کارێکی سیاسی تاقیکردۆتەوە. بەشداری کردن لە
پەرلەمان و کشانەوەی لێی و بەشداریکردن لە حکومەت و کشانەوەی لێی و هەروەها دژایەتیکردنی
چالاکی لە شەقامدا و پێدەچێت گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم سیستەمە توانای
چاکسازی نییە.
یەکێکی تر لەو ئەگەرانەی کە سەدر چاوەڕێی دەکات، شوێنگرتنەوەی عەلی
سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانە لە عێراق، خودی سەدریش خواستی خۆی بۆ جێگرتنەوەی
نەشاردووەتەوە و بەپێی بنەماکانی مەزهەبی شیعە، موقتەدا سەدر هەموو مەرجەکانی
تێدایە.