فێبروونی كارێك یان زانیاریەك كە پێشتر كارت لەسەر نەكردووە دەبێتە هۆكاری كەمبوونەوەی سترێس و دەردانی هۆرۆمۆنی دۆپامین، بەهێزبوون وباشتركردنی باری دەروونی، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا دەبێتە هۆكاری بەهێزبونی خانەكانی مێشك و دووبارە داڕشتنەوەی تۆڕە كارەباییەكانی مێشك، هەروەها هاندانی دروستبونی دەمارەخانەی نوێ.
پڕۆفیسۆر ئالان گۆو، لەزانكۆی هێۆریت-وات لە توێژینەوەكەیدا كاری لەسەر كاریگەری فێربوون لەسەر مێشك و درووستبوون وگەشەی دەمارەخانە نوێیەكان كردووە ، تویژینەوەكەی تایبەتكردبوو بە كەسانی بەتەمەن، لە ئەنجامی توێژینەوەكەدا دەركەوتبوو كە سیفەتی دووبارە گەشەكردن و خۆنوێكردنەوەی تۆڕەكانی مێشك لە كەسانی بەتەمەنیشدا دەتوانێت كاریگەربیت بە فێربوونی ئەزمونی نوێ و زانیاری تازە.
لەبارەی توێژینەكەوە پڕۆفیسۆر گۆ دەڵێت: ئەوەی ڕەنگە گۆڕانكاری لە توانای بیركردنەوەی مندا بكات، ڕەنگە گۆڕانكاری لە توانای بیركردنەوەی تۆدا نەكات". ئەگەر زیاتر سەرقاڵی ئەركەكە بیت، ئەوە دەركەوتووە كە سوودی مەعریفی زیاترت دەست دەكەوێت، بۆیە ئەگەر شتێكی نوێ تاقی دەكەیتەوە، هەوڵبدە ئەو بابەتانە بخەیتە ناو ئەو شتانەی كە دەتەوێت فێریان ببیت كە وا دەكات لە ڕووی كۆمەڵایەتی و چالاكیەوە و دەروونییەوە ئاسودەبیت لەگەڵیان و چێژیان لێ ببینیت.
تاقیكردنەوەی شتێكی نوێ، لە تەمەنی پیریشدا دەبێتە هۆی باشتركردنی جێبەجێكردنی ئەركەكانی ڕۆژانەش، لە بچوكترین لایەنی ژیانەوە تا باشتركردنی ژمارەی خانەكانی مێشكت كاریگەری دەبێت .
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.