سێ لە گیراوانی بادینان كە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئازاد بكرێن، ئازادكران، بەڵام دوو زیندانیكراوی دیكە هێشتا ئازاد نەكراون.
پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان بەمایكی وت: ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا و شڤان سەعید ئەمڕۆ ئازاد دەكرێن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو سێ گیراوی بادینان ئازادكران، بەڵام بەوتەی بەشدار حەسەن ئەیاز ئەكرەم تۆمەتێكی دراوەتە پاڵ و رەنگە دادگایی بكرێت.
دادگای تاوانی هەولێر، رۆژی 16-2-2021 بە تۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەك لە شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا دا.
مانگی شوباتی 2022 حوكمدراوانی بادینان 60%ـی سزاكەیان لەسەر كەمكرایەوە،بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، ئەمڕۆ ئەو سێ حوكمدراوە ئازادكران. تەنیا گوهدار زێباری نەبێت كە دوێنێ لەلایەن دادگای تاوانی هەولێر بە حەوت مانگی دیكە زیندانیكردن، حوكمدرا و شێروان شێروانیش مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئازاد دەكرێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.