تەندروستی

دوای نان خواردن هەست بە ئازار دەكەم، كێشەم چییە؟

Mic
2023-03-18

بەشێك لە خەڵكی تووشی حاڵەتێك دەبن بەناوی (Irritable bowel syndrome) كە جوڵەی ڕیخۆڵەكان ناڕێك دەبن و لە ئاستی پێویستدا نابن، بەمەش خواردن بەباشی هەرس نابێت لە ناو كۆئەندامی هەرسدا، كەسانی توشبووی ئەم حاڵەتە نیشانەی سوك تا زۆر قورسیان لەسەر دەردەكەوێت ، لەوانەش قەبزی یاخود سكچوونی توند، بوونی غازات و كرژبوونی ڕیخۆڵەكان و هەڵائاوسانی ناوسك.

بۆچی توشی ئەم حاڵەتە دەبم؟

لە ڕووی زانستییەوە تاوەكو ئێستا هۆكاری تەواو و دەقیقی ئەم حاڵەتە دەستنیشان نەكراوە، بەڵام كۆمەڵێك نەخۆشی هەن كە دەبنە هۆكار بە ناڕاستەوخۆ بۆ توشبوونمان بە  (Irritable bowel syndrome)

ناڕێكی كرژبوون و خاوبوونەوەی ماسولكەكانی دیواری ڕیخۆڵە

ناڕێكی و ناڕێكخراوی پەیوەندی نێوان كۆئەندامی دەمار و كۆئەندامی هەرس بۆ هەرسكردن و فڕێدانی پاشەڕۆكان.

هەوكردنی توند لە ڕیخۆڵەكاندا بەهۆی بەكتریا وڤایرۆس و وردە زیندەوەرەكانی دیكە.

كەمبوون و ناتەواوی لە وردە زیندەوەرە سود بەخشەكانی ڕیخۆڵەدا.

قەلەقی و سترێسی درێژخایەن.

ناتەندروستی جۆری خواردنی ژەمەكانمان.

هۆكاری بۆماوەیی، كاتێك لە خێزاندا ئەم نەخۆشییە هەبێت كەسانی دیكەی خێزانەكە ئەگەرێكی زۆرتریان هەیە توشبن بەم حاڵەتە.

تەمەن یەكێكی دیكەیە لەو هۆكارانەی تر كە كاریگەری هەیە لەسەر توشبوون بە (Irritable bowel syndrome) ، لە كەسانی سەروو تەمەن ٥٠ ساڵدا ئەم حاڵەتە زیاترە.

ئەگەر توشبووی (Irritable bowel syndrome) بم، كەی و لە چ كاتێكدا دەبێت سەردانی پزیشك بكەم؟

دابەزینی كێش بەشێوەیەكی نائاسایی
خوێنبەربوونی كۆم
ڕشانەوە وتێكچوونی ئیشتیهای خواردن
سكچوونی توند بەتایبەت لە شەواندا 
كەمخوێنی بەهۆی كەمی ئاسن
ئازاری توند لە ڕیخۆڵەكاندا.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.