دیاردەی خێراتر
لێدانی دڵ لە بەیانیاندا بە "بەرزبوونەوەی لێدانی دڵی بەیانیان" ناسراوە، چەند هۆکارێک بەشدارن لەم گۆڕانکارییە سروشتییەی لێدانی دڵ لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا:
📌 جەستەی مرۆڤ
کاتژمێرێکی بایۆلۆژی ناوەکی هەیە کە بە (Circadian rhythm) ناسراوە، کە پرۆسەی فیزیۆلۆژی جۆراوجۆر ڕێکدەخات،
لەوانەش لێدانی دڵ، ڕیتمە سیرکادیەکان خولێکی ٢٤ کاتژمێری پەیڕەو دەکات و کاریگەری
لەسەر کارەکانی جەستە دەبێت بە پشتبەستن بە کاتەکانی ڕۆژ، لە بەیانی زوودا جەستە بە
شێوەیەکی گشتی خۆی بۆ چالاکییەکان و زیادبوونی هۆشیاری ئامادە دەکات، ئەمەش دەبێتە
هۆی بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ.
📌دەردانی کۆرتیزۆڵ:
کۆرتیزۆڵ هۆرمۆنێکە کە لەلایەن ڕژێنەکانی ئەدرنالەوە بەرهەم دێت و بە شێوەیەکی گشتی
ئاستی لە بەیانی زوودا دەگاتە لوتکە، لە دەوروبەری کاتی بەئاگابوونەوە، زۆرجار کۆرتیزۆڵ
بە "هۆرمۆنی سترێس" ناودەبرێت، چونکە ڕۆڵی هەیە لە وەڵامدانەوەی جەستە بۆ
فشار، دەتوانێت لێدانی دڵ و پەستانی خوێن زیاد بکات.
📌زیادبوونی چالاکیی
جەستەیی: زۆرێک لە کەسەکان دوای ماوەیەکی کەم لە خەو هەڵسان بەشداری چالاکییە جەستەییەکان
دەکەن، وەک هەڵسانەوە لە جێگا و دوش گرتن و دەستپێکردنی ڕۆتینی ڕۆژانەیان، ئەم
چالاکییانە دەتوانن بە شێوەیەکی سروشتی لێدانی دڵ بەرز بکەنەوە، چونکە جەستە وزە و
ئۆکسجین کۆدەکاتەوە بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی جوڵەی جەستەیی.
📌وشکبونەوەی لەش:
لە کاتی خەوتندا جەستە وشک دەبێتەوە بەو پێیەی چەند کاتژمێرێکە ئاوت نەخواردۆتەوە،
وشکبونەوەی لەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کاتی لێدانی دڵ، چونکە دڵ زیاتر کاردەکات بۆ
سووڕانەوەی خوێن بە شێوەیەکی کارا لەگەڵ کەمبوونەوەی قەبارەی خوێن.
📌گۆڕینی شوێن:
کاتێک لە کاتی خەبەربوونەوە لە دۆخی پاڵکەوتنەوە دەگۆڕیت بۆ دۆخی ڕاست، وەک کاتێک
لە جێگاکەت هەڵدەستیت، لەوانەیە جەستەت هەست بە دابەزینی ساتێکی پەستانی خوێن بکات،
بۆ قەرەبووکردنەوەی لێدانی دڵ زیاد دەکات بۆ ئەوەی ڕۆیشتنی خوێن بە شێوەیەکی
گونجاو بۆ مێشک و ئەندامە گرنگەکانی تر بپارێزێت.
شەڕی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و
کۆمەڵی دادگەریی لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن گەرمتردەبێت، بەشێکیش وەک هۆکارێک
بۆ پەرتبوونی دەنگی ناڕازی پێناسەی دەکەن.
نزیکبونەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان شەڕی میدیایی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر گەرم دەکات.
دەستپێکردنی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان کە سەرۆکە
بەتەمەنەکەی لە لیستی نەوەی نوێیە، دیسانەوە بووەتە بابەتێکی دیکەی جەنگی میدیایی
نێوان نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەریی.
کۆمەڵی دادگەریی، تاکە هێزی سیاسی هەرێمی کوردستانە کە بەهۆی
ناڕازیبوونی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بایکۆتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.
نەوەی نوێ ترسی هەیە هەڵوێستەکەی کۆمەڵ کاریگەری لەسەر شەقام
هەبێت و بەشێکی دەنگی ناڕازی لە رێگەی ئەو هەڵوێستەوە بۆ خۆی ببات بە تایبەت کە
تائێستا پەرلەمان کارا نەبووە.
ئەوەی وایکردووە ئەو گریمانەیە بەهێزبێت، هێرشی توندی میدیایی
نەوەی نوێیە بۆ سەر بڕیارەکەی کۆمەڵ بۆ بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستان.
نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری بەوە
تۆمەتبارکردووە کە کۆتا هەڵبژاردن بەهۆی ساختەکاریی رۆژی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی
دەنگەکانەوە بایکۆتی پەرلەمانی کردووە، کەچی دیسان بەشداریی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
کۆمەڵ لەسەرەتاوە بێدەنگیی هەڵبژارد، بەڵام دواتر وەڵامی
هێرشەکەی نەوەی نوێی دایەوە و جوڵانەوەکەی بە "ئاڕاستەکراو" تۆمەتبار
کرد.
کۆمەڵی دادگەری بە تایبەت رەخنەی لەو هەڵوێستەی نەوەی نوێ گرتووە
کە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی بە یاسای "بە تاوانکردنی هاوڕەگەزخوازیی و ڕەگەز
گۆڕین" نەداوە.
هاوڵاتییان رای جیاوازییان لەسەر شەڕی میدیایی نەوەی نوێ و
کۆمەڵی دادگەری هەیە، بەشێکیان وەک بابەتێکی ئاسایی و هەڵمەتێکی پێشوەختەی
هەڵبژاردن لێی دەڕوانن، بەڵام زۆرن ئەوانەشی پێیان وایە شەڕی میدیایی حزبە
ئۆپۆزسیۆنەکان کاریگەری لەسەر پەرتکردنی دەنگە ناڕازییەکان دەبێت.
نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری لە کاتێکدا شەڕی میدیایان دژ بە
یەکتر گەرمکردووە کە دوو پارتەکە لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەدا لە هەوڵی
دروستکردنی یەک لیست بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام هەوڵەکەیان شکستی
هێنا.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی 15 کورسییە و
لە پەرلەمانی عێراقیش خاوەنی 9 کورسییە، کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی
یەک کورسییە، ئەگەرچی لە پەرلەمانی کوردستان 3 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام وەک
خۆیان رایانگەیاندووە، بەهۆی " ساختەکاری"یەوە بایکۆتی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.